دەیان مۆمیاکراوی نوێ لە میسر دۆزرانەوە
دۆزینەوەیەکی گەورە راگەیەندرا
K24- هەولێر:
لە میسر دەیان تابووت دۆزرانەوە کە هی شازادە و کەسایەتییە ئاینییەکانی دوو هەزار و پێنج سەد ساڵ لەمەوبەرن.
موستەفا ئەلوەزیری، سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئەنتیکەکانی میسر رایگەیاند، لە ساڵی 2018ـەوە ئەم ئۆپەراسیۆنە دەستیپێکردووە و لە ماوەکانی رابردووش چەند ئاژەڵی مۆمیاکراومان دۆزیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، 59 تابووتی نوێمان دۆزیووەتەوە کە بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی تێیاندا، زۆر بەباشی ماونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تەواوی ئەو دۆزینەوە نوێیانە لە مۆزەخانەی گەورەی میسر لە چەند مانگی داهاتوو نمایش دەکرێن.
رێکخراوی یونسکۆش، لە مانگی هەشتی ئەمساڵ، گۆڕێکی 10 مەتری دۆزییەوە کە دەیان پەیکەری “خواوەندی مەرگ” (سۆکار) تێدابوو.
Reuters