کۆرۆنا چەند لەسەر پێستی مرۆڤ دەمێنێتەوە؟
جیاوازی لەگەڵ ڤایرۆسەکانی تر هەیە
k24-هەولێر:
ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی زۆر زیاتر لەسەر پێستی مرۆڤ دەمێنێتەوە بە بەروارد بە ڤایرۆسەکانی دیکە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ، کۆرۆنا بۆ ماوەی نۆ کاتژمێر لەسەر پێستی مرۆڤ دەمێنێتەوە لە کاتێکدا ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەسەر پێستی مرۆڤ بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
گۆڤاری کلینیکی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمەریکا توێژینەوەکەی ئەنجامداوە و ئەوەی ئاشکرا کردووە، بەکارهێنانی ماددە پاکژکەرەوەکان هەردوو جۆری ڤایرۆسەکە لە ماوەیەکی کەم ناچالاک دەکەن.
هەر بە گەوێرەی توێژینەوەکە، ئەگەر ماددە پاکژکەرەوەکە 80% ئیسانۆلی تێدا بێت، لە ماوەی 15 چرکە کۆرۆنا لەناو دەبات لەسەر پێست.