بۆچی گرنگە هاڕاوەی بیبەری رەش بکرێت بەسەر گۆشتی سووردا؟
چەند سوودێکی بیبەری رەش
K24- هەولێر:
هاڕاوەی بیبەری رەش یەکێکە لەو بەهاراتانەی لە زۆربەی ماڵەکان هەیە، بەڵام زۆر کەس سوودە تەندروستییەکانی نازانن.
بیبەری رەش زۆرجار دەکرێت بەسەر گۆشتدا، ئەمەش هۆکارێکی هەیە.
هاڕاوەی بیبەری رەش، ماددەیەکی کیمیایی ناو گۆشت کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە لەناو دەبات، بۆ ئەمەش دەبێت یەک گرام بیبەری رەش بکرێت بەسەر 100 گرام گۆشتی سووردا و لەگەڵی بکوڵێت.
یەکێکی دیکە لە سوودەکانی هاڕاوەی بیبەری رەش، ئاسانکردنی پرۆسەی هەرسە.
بیبەری رەش ماددەیەکی تێدایە بە ناوی پایپێرین کە هاوکاری هەرسکردنی خۆراک دەدات، بەڵام ئەگەر ئەو ماددەیە زۆر بخورێت دەبێتە هۆی هەڵمژینی خۆراکە زیانبەخشەکان لە لایەن لەشی مرۆڤەوە.
Times