کۆرۆنای مینک جیهان لە مەترسییەکی دیکە نزیک دەکاتەوە

هەموو هیواکان بۆ چارەسەری کۆرۆنا لەناو دەبات

K24- هەولێر:

جۆرێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو ئاژەڵی مینک لە دانیمارک دۆزراوەتەوە و 214 کەسیش تاوەکو ئێستا تووشی ئەو جۆرە ڤایرۆسە بوون.

ئەو جۆرە ڤایرۆسە لەو کێڵگانە دۆزراوەتەوە کە خوری ئەو ئاژەڵە بەکاردێنن بۆ کاری بازرگانی.

مێت فرێدێریکسۆن، سەرۆک وەزیرانی دانیمارک لەوبارەوە رایگەیاند، ڤایرۆسەکە میوتەیشینی کردووە (بازدان)، ئەمەش مەترسی دەخاتە سەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە داهاتوو.

لە هەرێمی جوتلاند، 280 هەزار کەس بەهۆی ئەو جۆرە ڤایرۆسە کەرەنتین کراون و پسپۆڕانیش داوای کاری بەپەلە دەکەن.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەوبارەوە دەڵێت، لێکۆڵینەوە دەکەن بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بکەن.

هێشتا ئەوە بە تەواوی دیار نییە کە ئەمجۆرەی کۆرۆنا کووشندەتر بێت، بەڵام ئەمجۆرە گۆڕانە، مەترسی دروست دەکات و بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی گشتگیر دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

حکومەتی بەریتانیا ئێستا دانیمارکی خستووەتە لیستی ئەو وڵاتانەی کە گەشتکردن بۆیان مەترسیدارە.

The Guardian