كلینتۆن: سه‌ركه‌وتنی بایدن واتا ره‌تكردنه‌وه‌ی تره‌مپ و ده‌ستپێكی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ
هێلاری كلینتۆن: ئه‌مه‌ریكییه‌كان به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی مێژوویان درووست كرد
K24- هه‌ولێر:
هێلاری كلینتۆن، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان و كامالا هاریسی، جێگره‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌ی به "درووستكه‌ری مێژوو و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له ئه‌مه‌ریكا" وه‌سف كرد.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، كلینتۆن نووسیویه‌تی: "ده‌نگده‌ران نوێبوونه‌وه‌یان كرد.. جۆ بایدن و كامالا هاریسیان هه‌ڵبژارد، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌رۆكی وڵات و جێگره‌كه‌ی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌مه درووستكردنی مێژووه.. ره‌تكردنه‌وه‌ی تره‌مپه.. و ده‌ستپێكی لاپه‌ڕیه‌كی نوێیه بۆ ئه‌مه‌ریكا".
The voters have spoken, and they have chosen @JoeBiden and @KamalaHarris to be our next president and vice president.
— Hillary Clinton (@HillaryClinton) November 7, 2020
It's a history-making ticket, a repudiation of Trump, and a new page for America.
Thank you to everyone who helped make this happen. Onward, together. pic.twitter.com/YlDY9TJONs
لای خۆشیه‌وه ئه‌ندرۆ كۆمۆ، حاكمی ویلایه‌تی نیۆیۆرك داوای له ئاهه‌نگگێڕان كرد، ئاگاداری رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن له په‌تای كۆرۆنا و له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆتان بن، ئه‌وه‌تان له‌بیر بێت كه "كۆڤید"ـیش له‌ده‌ره‌وه‌یه".
If you're out tonight, be safe. COVID is out there too.#MaskUp.
— Andrew Cuomo (@NYGovCuomo) November 8, 2020
Protect yourself and your community. https://t.co/AxcsuvcOdV
شه‌وی رابردووه جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان سه‌ركه‌وتنی خۆی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند و گوتی: "من شه‌ره‌فمه‌ندم كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان منیان بۆ سه‌ركردایه‌تی وڵات هه‌ڵبژارد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌ركه نوییه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات "ئاسان نابێت"، به‌ڵێنیشیدا، كه ئه‌و ده‌بێته سه‌رۆكێك بۆ هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
H.B