تاران داوا له واشنتن ده‌كات "تۆبه" بكات
داواشی لێ ده‌كات قه‌ره‌بووی رابردوو بكاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی جۆ بایدن به سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له واشنتن كرد، "تۆبه‌كردنی خۆی" رابگه‌یه‌نێت و قه‌ره‌بووی رابردوو بكاته‌وه و جه‌نگه ئابوورییه‌كه‌ی له دژی ئێران بوه‌ستێنێت.
سه‌عید خه‌تیب زاده، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "العالم" گوتی: جیاوازییه‌كی روون و ئاشكرا له‌نێوان سه‌ربازگه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا و جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه، به‌ڵام تاران چاودێری رێكاره كرده‌ییه‌كانی ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته بایدن قه‌ره‌بووی رابردوو بكاته‌وه و لیستێكیشمان بۆ ئه‌مه‌ریكا ئاماده كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به ئێران جێبه‌جێی بكات"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "جگه له رێگه‌ی رێزگرتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ رێڕه‌وی یاسایی هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكادا نییه".
خه‌تیب زاده گوتی: "ئه‌مه‌ریكا له‌و پێگه‌یه‌دا نییه كه مه‌رج به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت و به ملیاره‌ها دۆلار زیانی له گه‌لی ئێران داوه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته ئه‌مه‌ریكا تۆبه‌كردنی خۆی رابگه‌یه‌نێت و جه‌نگه ئابوورییه‌كه‌ی له دژی ئێران رابگرێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "هێشتا مێزی دانوستانه‌كانی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئاماده‌یه و شوێنی هه‌موو لایه‌كی له‌سه‌ر ده‌بێته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانین كه رێگاكه سه‌خته".
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران گوتی: ده‌ره‌فه‌تێك له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه، ده‌كرێت بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ئیداره‌ی پێشوو سوودی لێ وه‌رگرێت و ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر یاسا و به‌ڵێنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت.
سه‌رچاوه: میدیا ئێرانییه‌كان
H.B