دیار دێرسم: رۆژانی مێژووییمان لەبەردەمە
دیار دێرسم، داوا لە هەموولایەک دەکات پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان بکەن و جەخت لە یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی کانوونی دووەمی 2026، هونەرمەندی ناوداری کورد و باکووری کوردستان، دیار دێرسم بە کوردستان24ـی راگەیاند: ئەو مەترسییەی ئێستا لە رۆژئاوای کوردستان هەیە، تەنیا بۆسەر پارچەیەکی کوردستان نییە، بەڵکوو هەموو کورد و کوردستان دەگرێتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، لە دەستدانی ئەو دەستکەوتانەی لە رۆژئاوای کوردستان بەدەستهاتوون، دەبێتە هۆی زیان بۆ پارچەکانی دیکەش و پێویستە بە هەموولایەکەوە بەرگریی لەو دەستکەوتانە بکەین، لەلای دوژمن گرنگ نییە کورد سەربە کامە ئایینە، چونکە وەک نەتەوە و کورد سەیر دەکات و خوێنی تاکی کورد حەلال دەکات.
ئەو هونەرمەندە جەخت لەوە دەکاتەوە، رۆژانی مێژووی لە بەردەم ئێمەن و دەبێت بەهەموولایەک و توانایەکەوە بەرگریی لە رۆژئاوای کوردستان بکەین و هەروەها پێویستە ئەو پاڵپشتیەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و باکوور و پارچەکانی دیکەش بەردەوام بێت.
لە رۆژانی رابردوو هونەرمەندانی هەرچوار پارچەی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ رۆژئاوای کوردستان دەربڕی.