كه‌جه‌كه: رووداوه‌كانی رۆژئاوا شكست به پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌هێنن
گوتەبێژی كه‌جه‌كه ده‌ڵێت: رووداوه‌كانی ڕۆژئاوا شكست به پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌هێنێت له توركیادا.
زاگرۆس هیوا، گوته‌بێژی كه‌جه‌كه ئاماژەی بەوە کرد، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی حكوومه‌تی سوریا و هێزه كوردییه‌كان له سوریا زه‌برێكی كوشنده له پڕۆسه‌ی ئاشتی نێوان پارته‌كه‌یان و ئه‌نقه‌ره ده‌دات.
زاگرۆس دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر كوردەکان له سوریا پیلانگێڕییه‌كه دژی پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و دووچاری شكستی ده‌كات.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له نێوان هه‌سه‌ده و هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریادا كه بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ درێژ كراوه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ی گه‌یشتن به تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌باره‌ی داهاتووی ناوچه كوردییه‌كان و پاریزگای حه‌سه‌كه و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریادا.