راكان جبووری: پهیوهندی زۆر باشمان لهگهڵ یهكێتی ههیه
سێ ساڵه هیچ پڕۆژهیهك بۆ گهڕهكه كوردییهكانی كهركووك نهكراوه
K24 – ھەولێر:
لە سێ ساڵی رابردوودا هیچ پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری بۆ ناوچە کوردییەکان لە کەرکووک جێبەجێ نەکراوە، پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی پەسەند کردنی پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2021ە، لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە داوا دهكرێت هیچ بڕە پارەیەک بۆ کەرکووک تەرخان نەکرێت، چونکە هەر پارەیەک خەرج دەکرێت، پارێزگاری سەپێنراوی شارەکە گەڕەک و ناوچە کوردییەکانی لێ بێ بەش دهكات.
هاوكات راكان جبووری له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا گوتی: پهیوهندی زۆرباشمان لهگهڵ یهكێتی ههیه، له زۆر كاری هاوبهشدا سهركهوتوو بووین.
رێبوار تەها له ئهنجوومهنی نوێنهران دژی جبووری قسەیكرد بەگەندەڵیی تۆمەتباری کرد، بەڵام راکان جبوری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، هەموو قسەکانی رێبوار تەهای رەتکردەوە گوتی: لەدوای 16ی ئۆکتوبەرەوە دۆخەکە گۆڕاوە.
راکان جبوری گوتیشی: "ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ یەکێتی زۆر باشە و سەرکەوتوو بووینە لە زۆر کاری هاوبەشدا بەتایبەت گیراوانی عەرەب کە ئازادکران".
لە كەركووك جیاوازی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری دەکرێت، لە گەڕەکەکانی کەرکووک بۆ نموونە، گەڕەکی غەرناتە و رێگای بەغدا، رێگەکە تازە قیرتاو کراون و پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئەنجامدراوە كە دانیشتوانەکانیان لەپێکهاتەی عەرەب و تورکمانن، بەڵام هەر کە دێیتە گەڕەکە کوردییەکان، راستەوخۆ ھەست بە جیاوازییانە دەكەیت.
خەڵکەکە بەشێوەیەکی گشتی بێئومێد بوونە لە ئیدارە و دەسەڵاتدارانی شارەکە، چونکە لە سێ ساڵی رابردوودا هیچ خزمەتگوزاریەک بۆ گەڕەک و ناوچە کوردییەکان نەکراوە.