هێرشێکی چەکداری لە سویسرا روویدا
ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ـی ئابی 2026، پۆلیسی سویسرا رایگەیاند، لە شاری ئاراوی ئەو وڵاتە رووداوێکی تەقەکردن لەنێو ئاهەنگێکدا روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سویسرا، رووداوەکە لە گۆڕەپانی ئەسپسواریی شاری ئاراو و لە شاری زوریخەوە نزیکە لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکدا روویداوە. هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و گەمارۆی ناوچەکەیان داوە.
سەبارەت بە ژمارەی قوربانییەکان، پۆلیس ئاماژەی بەوە کردووە، "کەسێک کوژراو و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون"، بەڵام بەهۆی ئەوەی رووداوەکە تازەیە، تاوەکو ئێستا ئامارێکی ورد و کۆتایی لەبارەی ژمارەی تەواوی قوربانییەکان بڵاونەکراوەتەوە.
ئێستا لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری تەقەکردنەکە و ناسنامەی ئەنجامدەرانی رووداوەکە بەردەوامە و ناوچەکە لەژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنیدایە.
JUST IN: Shots heard at event in Aarau, Switzerland. Police confirm there are multiple victims. (Video: Blick) pic.twitter.com/nZMKcGtMGD
— Open Source Intel (@Osint613) August 30, 2026