شێروانی دووبەردانی: رێباز حەملان هەر بە کاندیدی پارتی دەمێنێتەوە بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە

کۆڤان:
کاک شێروان ئەم کاتەت باش.. هەر رێباز حەملان کاندیدی پارتییە؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بەڵێ بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە هەر بەڕێز رێباز حەملانە تاکە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان..
کۆڤان: 
ئەی جێگری سەرۆک وەزیران؟ خۆ ‌هێشتا ئەویشتان ماوە! کاندیدەکەی دیاەی نەکراوە؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
نەخێر تا ئەم ساتە کاندیدی پارتی بۆ جێگری سەرۆک وەزیران دیاری نەکراوە، ئەمشەویش لە فراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوەمان هەبوو، بۆ ئەوەی بە فەرمی رایبگەیەنین کە رێباز حەملان کاندیدی پەرتییە بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە، بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانیش، هەڵبەتە شیعە و سوننە یەکلایی بوونەتەوە، خۆشتان ئاگادارن و دوێنە راپورتەکە بە هەرسێ ناوەکەیەوە ئاشکراکرا و پارتی ئێمەی ئاگادارنەکردووەتەوە ئاخۆ کام لەو بەڕێزانە کاندیدە بو پۆستی   جێگری سەرۆک وەزیران..
کۆڤان:
واتا پارتی یەکلایی کردووەتەوە بەڵام بە ئێوەی نەگوتووە؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بەدڵنییاییەوە.. ئەم بابەتە لای جەنابی سەرۆک بارزانییە و چاوەڕێ دەکەین تا ئاگادارمان دەکاتەوە بۆ ئەوەی بزانین کێ کاندیدە بۆ ئەو پۆستە..
کۆڤان:
لە میدیاش گوێبیستی ناوی جیاواز دەبین، ئایا هەموو ئەو ناوانە راستن کە بۆ ئەو پۆستە باس دەکرێن، یان ئەمانە تنها دەنگۆن؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
نەخێر تا ئێستا ئەو بەڕێزانەی ناویان دەهێنرێت ئەمانە ئەگەر راست بووایە، ئەوشەوە کە کۆبوونەوەی فەرمیی فراکسیۆن کرا لەناو کۆبوونەوەکەدا باس دەکرا.
کۆڤان:
باشە.. ئەم هەفتەیە کابینەی وەزاریی عەلی زەیدی تەواو دەبێت یان دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
ئەوە بۆخۆی بەر لە هەفتەیەک رێککەوتن کرابوو، گوایا رۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە دانیشتنی تایبەت بۆ یەکلاییکردنەوەی هەرچوار جێگرەکەی سەرۆوەزیران و وەزیرەکانی دیکە بەڕێوەبچێت، بەگوێرەی کۆتا زانیارییەکانی ئەوشەوە، وادیارە هێشتا کێشە ماوە، واتا هەندێک وەزارەت ماون دەکەونە هەفتەی داهاتوو.. واتا ئەگەر پێنجشەممە نەکرێت دەکەونە هەفتەی داهاتوو.. 
کۆڤان:
واتا ئەگەر بکرێت پێنجشەممەیە و ئەگەر نەکرێت دەکەونە هەفتەی داهاتوو؟ 
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
واتا بۆخۆی زۆرینەی رێککەوتنەکان کرابوون کە ئەم هەفتەیە بێت، بەڵام هێشتا کێشەکان لەناو هاوپەیمانی عەزمدا ماون، کە دوێنێش یەکێک لە سەکردەکانی خۆی، بەڕێز مەحموود قەیسی، کە لاندیدە بۆ پۆستی وەزیری پلاندانان، دیارە کێشە درووست بووە، وادیاریشە کە بەڕێز سەرۆک وەزیرانیش پێی باشە کە ئەوبی بەڵام گۆڕیویانە.. بابەتی وەزارەتی وەزش و لاوان و وەزارەتی کار و کوروباری کۆمەڵایەتیش هێشتا یەکلایی نەبوونەتەوە، بۆیە پێدەچێت بکەوێتە هەفتەی داهاتوو..
کۆڤان:
جا رێککەوتنی سیاسی هەیە بۆ ئەوەی کاتێک ئەو ناوانەی ئەستا هەن کە دێنە ناو پەرلەمان تێببپەڕێندرێن؟ واتا هاوشێوەی دانیشتنی رابردوو نەبێت، کاتێک ژمارەیەکیان رەتکرانەوە؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بەدڵنییاییەوە پارتیش ناچێتە ناو هۆڵی پەرلەمان بۆ بەشداریکردن لە دەنگدانەکەدا ئەگەر رێککەوتن تەواو نەکرێت.
کۆڤان:
باشە.. کەواتە رێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی تێپەڕێندرێن!
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بەڵێ.. واتا دەڵێن دەنگدان لەسەر هەرچوار جێگرەکەی سەرۆکوەزیران و نۆ کاندیدەکەی پۆستە وەزارییەکان دەبن بە یەک پاکێج..
کۆڤان:
دەیانگوت وەزارەتێکی دیکە زیاد دەکرێت، واتا وەزارەتی گەشتوگوزار.. ئەمە راستە؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
ئەوەی راستی بێت تا ئێستا تەنها دەنگۆیە، تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی لەوبارەیەوە بۆمان نەهاتووە، بەڵام بەبڕوای من لەو دۆخەدا ئەو بابەتە ئەستەمە، کە عێراق بە دۆخێکیی ابووری و دارایی پڕ لە قەیراندا گوزەردەکات، وەزارەتێکی دیکە زیاد بکرێت، کە پێویستی بە هەیکەلییەتی وەزارەتە، ئەمەش پێویستی بە تێچوو هەیە، بۆیە بەبڕوای من ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی راستی نییە، لەبەر ئەوەی ئەگەر هەرچوار جێگرەکەی سەرۆکوەزیران نەبووایە، ئەگەرێک هەبوو کە یەک لە بەڕێزەکان کە وابزانم موحسین مەندەلاوی یان لەیس خەزعەلی دەبوو بۆ ئەو پۆستە کە ئەگەر ئەو وەزارەتە درووست بووبا، بەڵام وادیارە رێککەوتن لەسەر جێگرانی سەرۆکوەزیران کراوە بۆیە پێویستی بە وەزارەتی زیاتر نییە و هەر ئەو ٢٢ وەزارەتە دەمێننەوە..  
کۆڤان:
زۆر باشە.. دێینە سەر پڕۆژایاسای بودجە، بەڵام کۆمەڵێک کاغەزت بەدەستەوەیە کاک شێروان، ئەمانە چین؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
ئەوەی راستی بێت ئەمانە ئەوڕۆ لە بەرید وەرمانگرتوون.. هەڵبەتە هەندێک هەواڵ هەیە کە هەندێک ئەندام پەرلەمان بڕوانامەکانیان ساختەیە، دیارە نووسراوی فەرمی لەوبارەیەوە هاتووە و ئەمڕۆ بۆ هەموو پەرلەمانتاران وەرمانگرتوون، کە دەبێت بڕوانامەی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی  سەرجەم پەرلەمانتاران بە فەرمی بۆ وەزارەتی پەروەردە و پەرلەمان بنێردرێت، هەڵبەتە ئەمەش بە نهێنی سحەت سدووریان بۆ دەکرێت، بەمەش ئەوەی بڕوانامەی ساختەبێت ئاشکرا دەبێت.. هەڵبەتە هەندێک هەواڵی دیکەشمان هەن باسی هەندێک پەرلەمانتار دەکەن لەسەر بابەتی گەندەڵی، وابزانم ژمارەیان ١٢ پەرلەمانتارە کە دەگوترێت پاريزبەندییان لە وەردەگیرێتەوە، هەندێکی دیکەش هەن وەک تەشهیر و ناوزڕاندن، وابزانم ئەوانیس ٣٨ پەرلەمانتارن، وادیارە ناوی ئەمانە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومانی باڵای دادوەرییەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلسمان نێردراوە..   
کۆڤان:
گوتت ئەوانەی لەسەر گەندەڵی ١٢ پەرلەمانتارن، بەڵام ئەوانەی دیکە گوتت چەندن؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
ئەو ناوانە ئيستا وەرمانگرتوون و ئەمە یەکەمجارە لەڕێگەی کوردستان بیستوچارەوە ئاشکرادەکرێن..
کۆڤان:
باشە.. واتا ١٢ پەرلەمانتارەکەی دیکە پارێزبەندییان لێ وەردەگیرێتەوە؟ ئەوان گەندەڵییان کردووە؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
ئەەمە قسەیە، گوایا نووسراوێک لەوبارەیەوە هاتووە، بەڵێ وەک ئەوەی تێگەییشتووین، ئەو ١٢ کەسانە لەسەر گەندەڵییە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە ٣٠ پەرلەمانتار لە بابەتی تەشهیر و تاوانکاری ساختەکاریدا تێوەگلاون، کە هەندێک لە پەرلەمانتاران واژوویان ساختەکردووە، ئەوا ژمارەیان زیاتر لە ٣٠ پەرلەمانتارە لەگەڵ ١٢ی بابەتی گەندەڵی، ئەوانی دیکەش سکاڵای مەدەنی و جەزائییە لە دادگا، کە نووسراویان لەسەر هاتووە و تێیدا نووسراوە پارێزبەندییان هەڵبگیرێت و پێشکەش بە دادگا بکرێن..
کۆڤان:
ناویان نووسراوە؟ دەتوانین بزانین یان نا، یان دەتەوێت بە نهێنی بیهێڵیتەوە؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
ئەوەی راستی بێت ناوەکان لای سەرۆک هەردوو جێگرەکانیەتی و بە فەرمی لای ئێمە نییە، بەڵام بە دڵنییاییەوە  لای سەرۆک هەردوو جێگرەکانی هەیە.. هەڵبەتە لە فەرمانگەی یاسایین لە ئەنجوومەنی نوێنەران..
کۆڤان:
ئەم کاغەزانە هیچی دیکەیان تێدایە یان تەنها ئەوەندە بوو؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
نەخێر تەنها ئەوەندەیە، ئەمەش ئێستا وەرمانگرتووە کاتێک لەگەڵ جەنابت هاتمە راستەوخۆی، بۆیە گوتم با لەبیریان نەکەم و لەڕێگەی کەناڵەکەتانەوە رایبگەیەنم.. هەڵبەتە لەماوەی سێ خولی پەرلەماندا ئەمە یەکەمجارە ئەو جۆرە نووسراوە بێتی پەرلەمان کە تێیدا داوای بڕوانامەی هەرسێ قۆناغی سەرەتەیی، ناوەندی و ئامادەیی پەرلەمانتاران بکرێت.. 
کۆڤان:
زۆر باشە.. کاک شێروان با بێینە سەر پڕۆژەیاسای بودجە.. واتا لەکۆی ٢١٨ ترلیۆن دینار شتێکی لۆژیکییە تەنها ١٣ ترلیۆن بۆ هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت؟!
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
هەڵبەتە بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی گەییشتووەتە دەستمان، وابزانم ١٩.٠١٪ لە بودجەی هەرێمی کوردستان کەمکراوەتەوە، لە زیاتر لە ١٦ ترلیۆنەوە بووەتە ١٣ ترلیۆن، هەڵبەتە بەدڵنییاییەوە ئەو بودجەیە نەک هەر هی هەرێمی کوردستان، ئەگەر بەئەمانەتەوە قسە بکەین بگرە ئەو بەڕێزە، واتا وەزیری دارایی هەمووی تێکداوە و وابزانم زیاتر لە ١٢٠ ملیار لە بودجەی ئەنجوومەنیشی کەمکردووەتەوە، واتا بودجەی وێران کردووە، واتا بۆ نموونە ئەوەی پێشنیازی کردووە بۆ نرخی یەک دۆلار بە ١٥٠٠ دینار.. هەڵبەتە کێشەی دارایی لە عێراق هەیە و کاتی کۆرۆناش کردمان بە ١٤٥٠ دینار، بۆ ئەوەی بتوانین مووچەی مووچەخۆران بدرێتک ئەمەش لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنە کە لە خەمڵاندنی بودجەدا بەرمیلێک نەوت لە ٧٠ دۆلارەوە بکرێتە ٥٠ دۆلار، واتا زۆر بابەت لەناو ئەو بودجەیەدا هەیە کە وابزانم لەناو پەرلەمان گفتوگۆ دەکرێت، بەڵام تێناپەڕێندرێت، یەکێک لەوانەش دیاریکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتە بۆ هەرێمی کوردستان وەک کە لە بودجەی سێ ساڵییەکەی پيشتردا هاتبوو.. 
کۆڤان:
٤٠٠ هەزار بەرمیلە؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
دەبيت هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە و رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بیکات
کۆڤان:
تۆ شتێکت گوت.. گوتت ئەم وەزیرە هەموو شتێکی تێکداوە!!
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
نەفەقاتی فعلی هێشتا لەناویدا ماوە، هەڵبەتە ئەمەش کارەساتە کە ئەگەر ئەم دەستەواژەیە بمێنێتەوە، ئەوا بودجە یان مووچەی مووچەخۆران لەسەر نەفەقاتی فعلی بيت، ئەوا بە ٢١٨ ترلیۆنەوە عێراق ناتوانێت لە یەکی یەکەوە تا ٣١ی دوازدە ٢١٨ ترلیۆن خەرج بکات و تەرخانکراو لەلایەکەوە بێت و خەرجکردنیش لە لایەکەوە بێت.. واتا ئەگەری هەیە ١٣٠ ژا ١٤٠ ترلیۆن کورتهێنان هەبێت، بەتایبەت کە زیاتر لە ٩٠ ترلیۆن تەنها بۆ مووچەیە و ئەوانی دیکە واتا پڕۆژەکان و پەرەپێدان و وەبەرهێنانی نەهێشتوە، واتا زۆرینەی نەماوە و ئەستەمە ئێمە بتوانین ئەمڕۆ لە ١٣ ترلیۆن کە زیتر لە ٩ ترلیۆن تەنها هی مووچەیە، ئەمە ئەستەمە کە هکوومەت بتوانێت بگەیەنیتە ئەو تەرخانکراوەی کە لەناو بودجەدا دانراوە..  
کۆڤان:
ئەی چیی داناوە کە تۆ دەڵێیت ئەمانە هەمووی لابردووە، ئەی چیی داناوە یان چیی ماوەتەوە؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
١١ لاپەڕەی ناردووە، واتا ئەو پاپۆرتەی لەلامانە.. هەڵبەتە بۆخۆی کارەساتەکەی بودجەی عێراق لەوەدایە کە زۆرینەی بۆ مووچە و قەرەبوویە.. تا بودجەی پێشتریش ٤١ ترلیۆن تەنها هی خانەنشین بوو، لەو ٢١٨ ترلیۆنە زیاتر لە ٩٠ ترلیۆن تەنها مووچەیە، ئەوانی دیکە تا ٥٠ و ٦٠ کەمتر یان زیاتر بۆ بەگەڕخستن، حاکیمە و سیادییە، واتا پارەی عێراق زیتا بۆ مووچە، خانەنشینی و بەگەڕخستنە.. واتا هیچمان نییە بۆ وەبەرهێنان و پڕۆژەکانی پێشخستن، لەنێوان ٤ بۆ ٥ ملیۆن تەنها فەرمانبەرمان هەیە، چەند ملیۆن خانەنشینمان هەیە، واتا بەر لە چەند رۆژێک لە کۆی ٤١ ترلیۆن ١٧ ترلیۆن بۆ سەرۆکی دەستەی خانەنشینی خەرج کراوە، واتا ئەویش کورتهێنانی هەیە، ئەمڕۆ عێراق نزیکەی ٦٥ ترلیۆن کورتهێنانی هەیە، دەبێت ئەمانە چارەسەربکرێن.. قەرزەکانی راگرتووە، بەڵام ئەمە راستییەکەی نازانین تا ئەو کاتەی بە فەرمی دەگاتە ناو ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەو کاتیش بەدڵنییاییەوە گفتوگۆی زۆری لەسەر دەکرێت لەسەر ئەو راپۆرتەی بەدەستمان گەییشتووە و ئەوەی کە تا ئێستا ئاگادارین و گەییشتووەتە دەستمان بەو شێوەیەی ئێستا ئەو بودجەیە لەناو هۆڵی پەرلەمان کاری لەسەر ناکرێت، دەبێت پێشتر لە ئەنجوومەنی وەزیران ئەو بابەتە چارەسەربکرێت کە زۆر بابەت هەیە پێویستە نوێنەری کورد لەناو ئەنجوومانی وەزیران لەوێ کار لەسەر لابردنی بکاتم بەر لەوەی بگاتە ناو پەرلەمان.   
کۆڤان:
زۆر باشە.. لە بودجەی سیادی هیچ بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، بەتایبەت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە؟ یان لەوێش هەرێمی کوردستانیان لێی بەدەرکردووە؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
نا.. نەخێر نەمانخوێندووەتەوە، هێشتا ئێمە هیچ لەبارەی رێککەوتنی نێوان شاندی عکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا نازانین، هێشتا نە هاوتاکردنی پێشمەرگە نە زیندانیانی سیاسی نە شەهیدان، واتا ئەو وردەکارییانە لەناویدا نەنووسراون، ئەمە تەنها وەک گوژمەیەک لەناویدا نووسراوە کە پشکی هەرێمی کوردستان ١٢.٦٧٪یە و ٩ ترلیۆن بۆ مووچە و جیاوازییەکەی لەگەڵ پێشتر زیاتر لە ١٣ ترلیۆن هاتووەتە خوارەوە، بودجەی هەرێمی کوردستان، واتا وردەکاری زیاتر لەناویدا نەنووسراون، کاتێک بودجە هات هی وەزارەتی ناوخۆ وەزارەتی بەرگری ئینجا وەزارەتەکانی دیکە رووندەکرێتەوە، کە پشکی پێشمەرگە، زیندانی سیاسی یان شەهیدان چەندە.. هەڵبەتە هی چاودێریی کۆمەڵایەتیی تێدایە و بۆ هەرێمی کوردستان وابزانم زیادکرایە و هەندێک وەزارەتی دیکەشی تێدایە..   
کۆڤان:
چاودێریی کۆمەڵایەتیی تێدایە و زیادکراوە! ئەمە هەواڵێکی باشە!
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بەڵێ وابزانم زیادکراوە..
کۆڤان:
زۆر باشە.. جا ئێوە قبووڵی دەکەن بەوشێوەیە بێت کاک شێروان؟ ئێستا بۆنموونە خۆیان لە ٢٠٢٤ سەرژمێرییان کردووە و رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ١٤.١٤٪یە کەچی ئەوان کردوویانەتە ١٢.٦٧٪ لە ٢١٨ نترلیۆنی ١٣ ترلیۆنت بۆ دەنێرن، ئێوە ئەمە قبووڵ دەکەن؟ مەبەستم تەنیا لە بەڕێزتان نییە من باسی هەموو فراکسیۆنە کوردییەکان دەکەم؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
کاک کۆڤان ئەوە دەوەستێتە سەر هەموو عێراق، واتا ئەمڕۆ ئەگەر پشکی هەموو پارێزگاکان یان وەزارەتەکان زیادکرا، بەدڵنییاییەوە ئێمەش قبووڵی ناکەین و دەبێت هی هەرێمی کوردستانیش بۆ ١٤.١٤٪ زیادبکرێت، بەڵام ئەگەر هاتو ئەوان هەمووانی هەر لەسەر حیسابی پێشتر حیسابیان کرد، واتا بۆنموونە پارێزگای نەینەوا ١١٪، کە لەڕاستیدا هیچ کات نەگەییشتووەتە ئەو رێژەیە و هەرێمی کوردستانیش نەگەییشتووەتە ١٢٪ یان ١٧٪  و ئەمە تەنها ژمارەیەک بووە، هەڵبەتە خەرجکراوەکە هیچ کات ناگاتە ٥٪ یان ٦٪، راستە ئێمە باسی ١٢ و ١٧ دەکەین، بەڵام وەک خەرجکردن هیچ کات بەو رێژەیە نەبووە، واتا بۆ هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان هەر وا بووە.. لە باشترین دۆخدا ئەوەی بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکراوە گەیشتووەتە ٦٪، بەڵام دەبێت ١٤٪ وەک پشکی هەرێم جێگیربکرێت دواتر خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان چ پەرەپێدان یان بەگەڕخستن یانیش حاکیمە و سیادی لەگەڵ بودجەی عێراق دابنرێت.. کێشەی هەرە سەرەکی لە بەغدا ئەوەیە کە ئەوان سیادییەکە زۆر گەورە دەکەن، بۆ ئەوەی لە پشکی هەرێم بیهێننەخوارەوە، واتا ئەوە کارەساتە کە ئەمڕۆ بەراورد بە بودجەی ٢٠٢٦ پشکی هەر‌م لە بودجە بەڕێژەی لە ١٣٪ دابەزێت، ئێمە پێشتر تەنها مووچامان هەبوو و هیظیتر بۆ هەرێمی کوردستان نەهاتووە و لە ١٣٪ بێتەخوارەوە و لە ١٦ ترلیۆنەوە ببێتە ١٣ ترلیۆن، بێگومان ئەمە هەرگیز جێگەی قبووڵکردن نییە چ لەلآیەن پارتییەوە بيت یان لایەنە سییاسییەکانی دیکە، دەبێت ئەمە لە هۆڵی پەرلەمان و پێشتریش لە ئەنجوومەنی وەزیران ئەو بەڕێزانەی لەوێن نابێت قبووڵی بکەن و دەدێت داکۆکی لەوە بکەن کە دەبێت پشکی هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە سەر ١٤٪ تەنانەت ئەگەر ١٢.٦٧٪یش بێت، بگەڕێتەوە وەکو پێشتر، کە لە بودجەی ٣ ساڵییەکەدا تێیدابوو و ئەمە مافی خۆمانە، کە تا ئێستا نە پەرەپێدانمان وەرگرتووە، نە پڕۆژەکانی وەبەرهێنانمان وەرگرتووە، واتا لە مووچە زیاتر هیچمان وەرنەگرتووە، مووچەش وەک دەبینیت رۆژانە بووەتە هەواڵی بەپەلە: مووچە هات، نەهات، گەییشت، نەگەییشت، نووسراوەکە گەییشتە بەغدا، گەڕایەوە بۆ هەولێر،...هتد، واتا ئەمەشیان کردووەتە منەتێک بەسەر هەرێمی کوردستانەوە.. واتا دەبێت سنوورێک بۆ ئەو بابەتە دابنێین بۆ ئەوەی مافەکانمان بەدەستبهێنین، چونکە ئێمە لەوە زیاترمان ناوێت کە لەدەستووردا هاتووە.. 
کۆڤان:
راستە.. مانگانە نزیکەی ٨ تا ١٠ رۆژ هەواڵی ئێمە و هەموو کەناڵەکانی راگەیاندن بووەتە ئەوە؛ لیست نێردرا نەنێردرا، مووچە هات نەهات، کەی دێت کەی ناهێت.. واتا ماوەی نزیکەی ١٠ رۆژ ئەو هەواڵەمان دەبێت.. 
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
ئینشائەڵڵا هەفتەی داهاتوو دێت.. 
کۆڤان:
هەفتەی داهاتوو دێت؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
ئینشائەڵڵا..
کۆڤان:
هەفتەی داهاتوو مووچە دێت؟ دەتوانیت رۆژەکەم پێ بڵێیت؟ واتا دیاریکراوە یان نا؟
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بەڵێ.. لەڕاستیدا ئەم دوو رۆژە هی عێراق تەواو دەبێت، ئەمڕۆ هی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەندێک لە وەزارەتەکان تەواوکراون و وابزانم دوو رۆژی دیکە کۆتایی بە پارێزگاکانی عێراق دەهێندرێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەفتەی داهاتوو لە رۆژانی یەکشەم یان دووشەم تەمویلی وەزارەتی دارایی هکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.. 
کۆڤان:
سوپاس بۆ شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە بەغداوە لەگەڵمان بووی.. سوپاس: