میسڕ.. ده‌یان چالاكوان ده‌ستگیر كران
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان و چالاكانى میسر رایانگه‌یاند، له سه‌روبه‌ندى مانگرتنى گشتیی‌دا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به ده‌یان

K24- هه‌ولێر
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان و چالاكانى میسر رایانگه‌یاند، له سه‌روبه‌ندى مانگرتنى گشتیی‌دا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به ده‌یان چالاكوانیان ده‌ستگیركردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (11.6.2015) بزوتنه‌وه‌ى 6ى ئه‌پریل، داواى له هاووڵاتییانى میسر كردووه، له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و مان بگرن. به هۆى خراپى ره‌وشى ئابوورى و سه‌ركوتكردنى ئازادى راده‌ربڕین له وڵاته‌كه‌یان.
بزوتنه‌وه‌ى 6ى ئه‌پریل، یه‌كێك له لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانى خۆپیشاندانى هاووڵاتیان بوو دژى حوسنى موباره‌ك، سه‌رۆكى پێشووترى میسر.
دادگاى میسر، له سه‌رده‌مى فه‌رمانڕه‌وایى عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌دا، بڕیاریداوه بزوتنه‌وه‌ى 6ى ئه‌پریل قه‌ده‌غه بكات و به ده‌یان چالاكى ده‌ستگیركراوون.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى بزوتنه‌وه‌كه ئه‌نجامیده‌دات، فراوان بووه و لایه‌نگرانى ئیخوانه‌كان و سه‌رۆكى له‌كارلادراوى میسر، محه‌ممه‌د مورسى و هه‌ندێك ره‌وتى لیبراڵى و عه‌لمانى پشتیوانى لێ ده‌كه‌ن.
دواى ساڵێك ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕینى خه‌ڵك، له 2013دا سوپاى میسر، محه‌ممه‌د مورسى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌یان له كار دوورخسته‌وه.
محه‌ممه‌د نه‌بیل، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌كه، رایگه‌یاند، ئه‌و رێوشوێنانه‌ى حكومه‌ت ده‌یانگرێته‌به‌ر، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت نیگه‌رانه له چالاكى هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كى به‌رهه‌ڵستكارانه.
گوتیشى: بزوتنه‌وه‌كه‌یان داواى خۆپیشاندان ناكات، به‌ڵكو ته‌نیا داوا ده‌كات، خه‌ڵك له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.