بوش: پێویسته هێز ره‌وانه‌ى عێراق بكه‌ینه‌وه
K24- هەولێر
سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا، پشتیوانى خۆى بۆ ناردنى سه‌ربازى زیاتر و هێزى وشكانى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق ده‌ربڕى.
جورج دەبڵیو بوش، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كى سروشتى بڕیارى ناردنى سه‌رباز به عێراق، ته‌نیا به ده‌ست سه‌رۆكى وڵاته.
گوتیشى: ئه‌مریكا پێویستى به‌وه هه‌یه، له‌سه‌ر زه‌وى سه‌ربازى هه‌بێت، هه‌ر چه‌نده زۆر كه‌س بڕوایان وایه ئه‌سته‌مه قاعیده، كه ئێستا ناوى له خۆى ناوه داعش شكستى پێ بهێندرێت، به‌ڵام ئه‌وه سوپاى ئه‌مریكایه ده‌توانێت ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات و شكست به داعش بهێنێت.
هه‌روه‌ها گوتى: پێویسته چاوه‌ڕوانى ئه‌وه بكه‌ین بزانیین حكومه‌ته‌كه‌مان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعى سه‌ر زه‌وى عێراق ده‌كات.
بوش بۆ رۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى قسه‌ى كرد و ئه‌وه‌شى گوت: نیگه‌رانى سه‌ره‌كى ئێمه له ئێستادا ئه‌وه‌یه، هه‌ندێك كه‌س وابیر ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته ئه‌مریكا له دیهان داببڕن و ده‌ڵێن با بایه‌خ به خۆمان بده‌ین و گوێ به ده‌ره‌وه‌ى خۆمان نه‌ده‌ین، به‌ڵام له شه‌ڕى دووه‌مى جیهانییدا ده‌ركه‌وت كه ئێمه نا‌توانیین ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستین، كه ده‌بینین هه‌ندێ دۆخى ناهه‌موار له جیهاندا دێنه پێشه‌وه.