بەریتانیا ترسى له چاره‌نووسى سیخوڕه‌كانى هه‌یه
بەریتانیا ژماره‌یه‌ك له سیخوڕه‌كانى خۆى له جیهاندا گه‌ڕانده‌وه بۆ له‌نده‌ن، دواى ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانى

K24- هەولێر
بەریتانیا ژماره‌یه‌ك له سیخوڕه‌كانى خۆى له جیهاندا گه‌ڕانده‌وه بۆ له‌نده‌ن، دواى ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانى راوێژكارى پێشووى ئاژانسى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مەریكا، كه‌وتنه ده‌ست چین و روسیا.
به گوێره‌ى زانیارى میدیاکانی بریتانیا، رووسیا توانیویه‌تى كۆدى زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆسیه بكاته‌وه و به‌وه‌ش ناسنامه‌ى ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى سیخوڕه‌كانى بەریتانیا له جیهاندا كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ده‌سته‌ى ئێزگه‌كانى بریتانیا (بى بى سى) و رۆژنامه‌ى "سه‌نداى تایمز" بڵاویان كرده‌وه، گه‌وره به‌رپرسانى بریتانیا كه‌وتوونه‌ته مشوورخواردنى ئه‌و سیخوڕانه‌ى كار بۆ بەریتانیا ده‌كه‌ن و له وڵاتانى جیهاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له حكوومه‌تى بەریتانیا، بۆ رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه: "روسیا و چین، زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش ماناى وایه پێویسته سیخوڕه‌كانمان بكێشینه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئاشكرا ببن، ئه‌وا؛ چیدیكه نا‌توانیین زانیارى بنه‌ڕه‌تى به‌ده‌ست بخه‌ین".
سه‌نداى تایمز، ئه‌وه‌شى نووسیوه: چین زانیارى وردى هه‌واڵگرى له‌به‌رده‌سته و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى ته‌كنیكى هه‌واڵگرى بەریتانیا و ئه‌مەریكایان تێدایه، كه‌وتوونه‌ته ده‌ستیان و ئه‌مه‌ش ره‌نگه سه‌ربكێشێت بۆ ئاشكرابوونى سیخوڕه‌كان.
ئێدوارد سنوودن، راوێژكارى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا (سى ئاى ئه‌ى) و ئاژانسى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مةریكا رایكرد بۆ رووسیا، دواى ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ى تایبه‌ت به چاودێریكردنى ئه‌لیكترۆنى هه‌واڵگرى ئه‌مریكاى له دژى هاووڵاتیان بۆ رۆژنامه‌كان ئاشكرا كرد.
سنودن، له میانه‌ى كاره‌كه‌یدا 1.7 ملیۆن به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنى ده‌ستكه‌وتبوو، كه تێیاندا ئه‌وه ده‌ركه‌وتبوو، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منى ئه‌مریكا چۆن چاودێرى ملیۆنان كه‌س ده‌كات.
سنودن، پێشتر رایگه‌یاندبوو، ده‌زگاى هه‌واڵگرى هیچ وڵاتێك ناتوانێت ئه‌و كۆدانه بكاته‌وه، كه له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كانى به‌رده‌ستى هه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵگرى بریتانیا بۆ سه‌نداى تایمز، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، روسیا و چین ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان ده‌ست كه‌وتووه و به ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌یان له باره‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئامانجى داهاتوو بناسن.