ملیاردێرێكی عه‌ره‌ب سامانه‌كه‌ی خۆی ده‌به‌خشێت
K24 – ھەولێر
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی شاری ریازدا، "وەلید بن تەڵال" ملیاردێری عه‌ره‌بستانی سعوودیيه، رایگه‌یاند، هەموو سامانەکەی ده‌به‌خشێت بۆ کاری خێرخوازیی کە بڕەکەی دەگاتە ٣٢ ملیار دۆلار.
له سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زاندا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی شاری ریازدا، وەلید بن تەڵال، ملیاردێری عه‌ره‌بستانی سعوودیه، رایگه‌یاند، هەموو سامانەکەی ده‌به‌خشێت بۆ چەند پڕۆژەیەکی خێرخوازیی جیاجیا، لەوانە "پتەوکردنی تێگەیشتنی کلتووری، برەودان بە تواناکانی ژنان، پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی لە کاتی رووداوە نەخوازراوەکاندا".
هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا، بن تەڵال رایگه‌یاند، بیرۆکەی ئەم هەنگاوەی لە دامەزراوەکەی گیتسەوە بۆ هاتووە، کە بیل گیتس سەرۆکی مایکرۆسۆفت و ژنەکەی لە ساڵی ١٩٩٧ دایانمەزراند، جگه له‌مه‌ش باسی ئه‌وه‌شی کردووە، کاری مرۆیی بەرپرسیارێتییە ئه‌مه بەشێکە لە بیروباوەڕی ئیسلامی کە ئه‌و په‌یڕه‌وی ده‌كات.
بڕیارییشی داوە بە چەند هەنگاوێک سەرجەم سامانەکەی حەواڵەی دامەزراوە خێرخوازییەکەی بکات و جەختی لەوە کردووەتەوە کاتێک کە پارەکەی حەواڵە دەکات، چیتر ئەو پارانە پەیوەندی بەوەوە نامێنێت.
وه‌لید بن تەڵال، تەمەنی ٦٠ ساڵە، بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی جیهان هەژمار دەکرێت، لە ڕیزبەندی ٣٤دایە لە لیستی دەوڵەمەندەکانی جیهان، جگه له‌مه‌ش هیچ پۆستێکی حکومی نییە لە سعوودیيە، بەڵام خاوەنی کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانە، كه خاوەنی پشکە لە هۆتێلەکانی "فۆر سیزن" و "ڕافڵز"، هەروەها کۆمپانیای "نیوز کۆرپەرەیشن" و "سیتی گروپ" و کۆمپانیای تویتەر و ئەپڵ.