ئه‌مريكا سيخوڕێكى ئيسرائيل ئازاد ده‌كات
حكومه‌تى ئه‌مريكا بڕياريدا، جۆناتان پولارد، سيخوڕى ئيسرائيلى – ئه‌مريكايى، كه ماوه‌ى 30 ساڵه له ئه‌مريكا زيندانه، به مه‌رج ئازاد بكات.
حكومه‌تى ئه‌مريكا بڕياريدا، جۆناتان پولارد، سيخوڕى ئيسرائيلى – ئه‌مريكايى، كه ماوه‌ى 30 ساڵه له ئه‌مريكا زيندانه، به مه‌رج ئازاد بكات.
مارك ريمۆندى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، پێويسته جۆناتان ماوه‌ى ياسايى سزاكه‌ى ته‌واو بكات، كه له به‌رامبه‌ر تاوانى ترسناك به‌سه‌ريدا سه‌پێنراوه.
ئه‌و سيخوڕه ئيسرائيلييه له 1985 ده‌ستگيركراوه و له 1987 سزاى زيندانى هه‌ميشه‌يى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
بڕياره جۆناتان له 21ى نۆڤه‌مبه‌رى ئه‌مساڵ به مه‌رج ئازاد بكرێت، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى 30 ساڵ ته‌مه‌نى له زيندان به‌سه‌ر بردووه.
به گوێره‌ى ياسا له ئه‌مريكا، هه‌ر زيندانيكراوێك به سزاى زيندانى هه‌ميشه‌يى دواى به‌سه‌ربردنى 30 ساڵ له سزاكه‌ى، وه‌زاره‌تى داد ده‌توانێت به مه‌رج ئازادى بكات.
رۆژنامه‌ى "ۆڵ ستريت جۆرناڵ"ى ئه‌مريكايى بڵاويكرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا رێككه‌وتنى ناووكى له‌گه‌ڵ ئێران واژوو كرد، واشنتن ده‌يه‌وێت دڵى ئيسرائيلييه‌كان رابگرێت و به ئازادكردنى ئه‌و سيخوڕه دۆستايه‌تى خۆى بۆ ئيسرائيل دووپات بكاته‌وه.
پۆلارد، له هێزى ده‌ريايى ئه‌مريكا، پله‌ى شاره‌زاى هه‌بوو. ئه‌و دۆسيه‌ى نهێنى هه‌موو چالاكييه سيخوڕييه‌كانى ئه‌مريكاى له وڵاتانى عه‌ره‌بى به تايبه‌تى له ماوه‌ى نێوان ئايارى 1984 تا نۆڤه‌مبه‌رى 1985 ده‌ستكه‌وتبوو، راسته‌وخۆ گه‌ياندبوويه ئيسرائيل.
ئه‌و زانيارييانه‌ى ئه‌و سيخوڕه ده‌ستى كه‌وتبوو، بوونه يارمه‌تيده‌ر بۆ ئيسرائيل بۆ ئه‌وه‌ى بۆردومانى باره‌گاى سه‌ره‌كى رێكخراوى رزگاريخوازى فه‌له‌ستينى له تونس بكات و له 1988يش كه‌سايه‌تى دووه‌مى رێكخراوه‌كه به ناوى ئه‌بو جيهاد تيرۆر بكات.
ده‌ستگيركردنى ئه‌و سيخوڕه بووه هۆى ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيسرائيل و ئه‌مريكا ئاڵۆز بن، ئيسرائيلييه‌كان فشارى زۆريان ده‌خسته سه‌ر به‌رپرسانى ئه‌مريكا، به‌ڵام حكومه‌تى ئه‌مريكا ره‌تيكرده‌وه ناوبراو ئازاد بكات و سه‌ره‌نجام كێشه‌كه به‌وه چاره‌سه‌ركرا، كه ئيسرائيلييه‌كان به‌ڵێنيان دا هه‌موو كارێكى سيخوڕيى له ئه‌مريكا بوه‌ستێنن.
ئيسرائيل ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك داواى ده‌كرد، ئه‌و سيخوڕه‌ى ئازاد بكرێت. له 1998 ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو بوويه‌وه، ئيداره‌ى ئه‌مريكا پۆلارد له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنى ديله فه‌له‌ستينييه‌كان ئازاد ده‌كات، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا له‌و كاته‌دا جۆرج تينيت هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد، ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا ئه‌و بڕياره بدات.
ئيسرائيل له 1995دا ره‌گه‌زنامه‌ى به‌خشيوه‌ته پۆلارد و له 1998 به فه‌رمى وه‌ك سيخوڕى ئيسرائيل ناسيويه‌تى.