ئه‌مەريكا ده‌ڵێت په‌تاى تيرۆر ته‌شه‌نه‌ى كردووه
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مەريكا رايگه‌ياند، كرده‌وه "تيرۆريستييه‌كان" له ئاستى جيهاندا سێ هێنده زياديان كردووه
K24- هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، كرده‌وه "تيرۆريستييه‌كان" له ئاستى جيهاندا سێ هێنده زياديان كردووه و رێژه‌ى قوربانيانيش %81 زيادى كردووه.
له راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆي‌دا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، چه‌كداره‌كان له رێگه‌ى توركياوه به شێوه‌يه‌كى به‌ربڵاو چوونه‌ته سوريا بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ستى گرووپه چه‌كدارييه‌كان ببن. ئه‌مه‌ش به زۆرى له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه بووه.
په‌ره‌سه‌ندنى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر دواى ئه‌وه دێت له 2001ه‌وه ئه‌مريكا به سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانێتييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى كه‌وتووه‌ته شه‌ڕى گرووپه چه‌كداره‌كان.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، قاعيده له رووى رێبهرايهتيكردنى گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه پاشه‌كشێى كردووه، دواى ئه‌وه‌ى داعش هاتووه‌ته ئاراوه.
راپۆرته‌كه ئاشكرايكردووه، په‌لاماره تيرۆريستييه‌كان له 2014دا به رێژه‌ى 35 له سه‌دا له ژماره‌ى په‌لاماره‌كانى 2013 زياتر بوونه. و به رێژه‌ى 81 له سهديش قوربانيانى ئه‌و كرده‌وانه زۆرتر بوونه.
له باره‌ى رفاندن و به بارمته گرتنيشهوه، راپۆرته‌كه ئاشكرايكردووه، ئه‌و حاڵه‌تانه 3 هێنده‌ى ساڵى 2013 زياتر بوون.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا باسى له‌وه‌شكردووه، هه‌واڵى باش ئه‌وه‌يه له پاكستان و فليپين و نيپاڵ و روسيا توندڕه‌وى كه‌متر بووه.
هه‌ر به گوێره‌ى ئه‌و راپۆرته له كانوونى يه‌كه‌مى رابردووه‌وه 16 هه‌زار بيانى له رێگه‌ى توركياوه گه‌يشتوونه‌ته سوريا. ئه‌و ژماره‌يه‌ش زياتره له ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له 20 ساڵى رابردوودا سه‌ردانى ئه‌فغانستان، پاكستان، عێراق، يه‌مه‌ن و سۆماليان كردووه.
مانگى رابردوو، به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياندبوو، ژماره‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى روويان له سووريا كردووه گه‌يشتووه‌ته 22 هه‌زار كه‌س.