يو ئێن: له باشوورى سودان ده‌ستدرێژى ده‌كرێته سه‌ر كچان و ده‌يانسووتێنن
K24- هه‌ولێر
دواى جيابوونه‌وه‌ى له سوودان، باشوورى ئه‌و وڵاته بووه‌ته ناوه‌ندى پێكدادانى لايه‌نه ناكۆكه‌كان و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانيش رايگه‌ياند، ميليشيا چه‌كداره‌كان ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه سه‌ر كچان و دواتر ئاگريان تێبه‌رده‌ده‌ن.
باشوورى سوودان، وه‌ك وڵاتێكى دانپێدانراو، له سوودان جيا بوويه‌وه و دواى راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى له ناوخۆى وڵات‌دا سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ى له‌يه‌ك جيابوونه‌وه و چه‌كداره‌كانيان كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ى يه‌ك.
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له باشوورى سوودان، رايگه‌ياند، "پێشێلكارى به‌رفراوان سه‌باره‌ت به مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كرێن له‌وانه ده‌ستدرێژى سێكسى به كۆمه‌ڵ ده‌كرێته سه‌ر كچان و به شێوازى جۆراو جۆر ئه‌شكه‌نجه‌يان ده‌درێت".
راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان پشتى به گه‌واهيدانى 115 قوربانى ده‌ستدرێژى سێكسى به‌ستووه، كه له ويلايه‌تى وه‌حده‌ى باكوور رووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى سێكسى ببونه‌وه.
له نيسانى رابردوودا، سوپاى باشوورى سوودان هێرشه‌كانى خۆى بۆ سه‌ر ويلايه‌تى وه‌حده‌ى ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى ركابه‌ره‌كانيان له‌ناو به‌رن.
راپۆرته‌كه له سه‌ر زارى شاهێدحاڵه‌كانه‌وه نووسيويه‌تى: "سوپا و ميليشياكان ده‌ست له مه‌ده‌نييه‌كان ناپارێزن و له ئاكامى توندوتيژى هه‌ردوولادا به سه‌دان كه‌س بوونه‌ته قوربانى و زياتر له 100 هه‌زار هاووڵاتى ئاواره بوون و به ده‌يان گوند و ناوچه‌ى دانيشتوان چۆڵ و خاپوور كراوون.
ئه‌وه‌ى زياتر نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى نيگه‌ران كردووه، ده‌ستدرێژى كردنه لۆ سه‌ر ژنان و كچانى به ته‌مه‌ن منداڵ و دواتريش ئاگرتێبه‌ردانيانه.
باشوورى سوودان، دواى 6 ساڵ له خۆبه‌ڕێوبه‌رى به شێوه‌ى حوكمى زاتى، به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و به ره‌زامه‌ندى عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شيرى سه‌رۆكى سودان سه‌ربه‌خۆيى خۆى راگه‌ياند و زۆرينه‌ى ره‌هاى دانيشتووانه‌كه‌ى مه‌سحيين و به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكدا دابه‌شبوون.