توركيا ديوارى جياكه‌ره‌وه درووست ده‌كات
ميدياى توركيا، بڵاويكرده‌وه، سوپاى وڵاته‌كه‌يان به درێژايى سنوور له‌گه‌ڵ سووريا ديوارێكى سێ مه‌ترى درووست ده‌كات.

K24 – هه‌ولێر
ميدياى توركيا، بڵاويكرده‌وه، سوپاى وڵاته‌كه‌يان به درێژايى سنوور له‌گه‌ڵ سووريا ديوارێكى سێ مه‌ترى درووست ده‌كات.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيا، بڵاويكرده‌وه، له ناوچه‌ى رێحانلى پارێزگاى هاتاى، سوپا ده‌ستيكردووه به بنياتنانى ديواره‌كه.
درووستكردنى ئه‌و ديواره دواى ئه‌وه هات له 20ى ته‌مموزى رابردوودا، 33 هاووڵاتى له ناوچه‌ى سوروج له باكوورى كوردستان له ئاكامى كرده‌يه‌كى خۆكوژى چه‌كدارێكى داعش گيانيان له‌ده‌ستدا.
دواى روودانى ئه‌و كرده خۆكوژييه، حكومه‌تى توركيا پرۆسه‌ى سه‌ربازى بۆ سه‌ر پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌ستپێكرد و ئه‌و پارته‌ى به كوشتنى دوو پۆليس تۆمه‌تبار كرد.
سه‌باره‌ت به ته‌قينه‌وه‌كه‌ش، حكومه‌تى توركيا ئاشكرايكرد، كه چه‌كدارانى داعش ئه‌نجامده‌رى راسته‌قينه‌ى ته‌قينه‌وه‌كه بوون.
حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا گه‌يشته رێككه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ى له بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رليكه‌وه بۆردومانى داعش بكرێت و رێگه‌ى دا ئه‌و بنكه‌يه له لايه‌ن هێزى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه به‌كار بهێنرێت.
كه‌ناڵى فرانس 24 سه‌باره‌ت به ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كانى توركيا دژى داعش، بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه له كۆى هه‌موو ئه‌و هێرشه ئاسمانيانه‌ى سوپاى توركيا ئه‌نجاميداوون، ته‌نيا 3يان دژى چه‌كدارانى داعش بوون و ئه‌وانى ديكه سه‌رجه‌ميان گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستانيان كردووه‌ته ئامانج، كه له 2013ه‌وه ئاگربه‌ستى يه‌كلايه‌نه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت راگه‌ياندبوو.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بانگه‌شه‌كانى ئه‌نقه‌ره‌ى ره‌تكرده‌وه، كه رايگه‌ياندبوو، ئه‌مه‌ريكا رازى بووه، ناوچه‌ى ئارام له باكوورى سووريا (رۆژئاواى كوردستان) درووست بكرێت.
ئه‌مه‌ريكا ئه‌وه‌شى دووپات كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وان به يه‌ك چاو سه‌يرى په‌كه‌كه و داعش ناكه‌ن.