هيومان رايتس ۆچ ره‌خنه له ئه‌نجومه‌نى ئاسايش ده‌گرێت
رێكخراوى هيومان رايتس ۆچى ئهمهريكايى ره‌خنه‌ى له ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى گرت به‌وه‌ى تا ئێستا نه‌يتوانييوه سنوورێك بۆ تاوانه‌كانى هێزى ئاسمانى سووريا دابنێت
K24 – يه‌مه‌ن
رێكخراوى هيومان رايتس ۆچى ئهمهريكايى ره‌خنه‌ى له ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى گرت به‌وه‌ى تا ئێستا نه‌يتوانييوه سنوورێك بۆ تاوانه‌كانى هێزى ئاسمانى سووريا دابنێت و رێگر بێت له‌وه‌ى رژێمى سووريا به فڕۆكه مه‌ده‌نييه‌كان بكاته ئامانج.
رێكخراوه‌كه داواشى له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كرد، گه‌مارۆى سه‌ربازيى به‌سه‌ر سووريادا بسه‌پێنێت و رێگر بێت له‌وه‌ى كۆمه‌ك و چه‌كوچۆڵى سه‌ربازى بگاته ده‌ست سووپاى به‌شار ئه‌سه‌د.
داواكارييه‌كه‌ى هيومان رايتس ۆچ دواى ئه‌وه هات، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى سووريا بۆردومانى ناوچه‌ى "دۆما"ى نزيك ديمه‌شقيان كرد و له ئاكامدا 100 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا.
"نه‌ديم حورى"، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى به‌شى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقياى رێكخراوه‌كه گوتى: "قه‌سابخانه‌كه‌ى ئه‌م دواييه ئه‌وه‌مان به بيردێنێته‌وه، كه هێشتا پێويستيمان به‌وه‌يه ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كارى زۆرتر بكات و هه‌نگاوى كرده‌يى بنێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگر بێت له كوشتارى به‌رده‌وامى مه‌ده‌نييه‌كانى سووريا به ده‌ستى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د".
هه‌روه‌ها گوتى: "پێويسته چه‌ند گيانى ديكه ببنه قوربانى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسايش كار بۆ چه‌سپاندن و جێبه‌جێكردنى بڕياره‌كانى بكات".