سزاى زيندانى هه‌ميشه‌يى بۆ رابه‌رى ئيخوان ده‌ركرا
محه‌ممه‌د به‌ديع، رابه‌رى گشتيى ئيخوانه‌كانى ميسر له لايه‌ن دادگايه‌كى ئه‌و وڵاته‌وه به سزاى هه‌تاهه‌تايى مه‌حكوم كرا.
K24 – هه‌ولێر
محه‌ممه‌د به‌ديع، رابه‌رى گشتيى ئيخوانه‌كانى ميسر له لايه‌ن دادگايه‌كى ئه‌و وڵاته‌وه به سزاى هه‌تاهه‌تايى مه‌حكوم كرا.
له 2013دا، ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندام و لايه‌نگرانى ئيخوانه‌كان له به‌نده‌رى پورسه‌عيد، خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و به‌و هۆيه‌وه گرژى و ئاڵۆزى كه‌وته‌وه و 5 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و ده‌يان كه‌سى ديكه بريندار بوون.
ئه‌مڕۆ دادگاى ميسر، بڕياريدا، محه‌ممه‌د به‌ديع وه‌ك به‌رپرسى ئه‌و رووداوانه بناسێنێت و سزاى زيندانى هه‌ميشه‌يى به‌سه‌ردا سه‌پاند.
پرۆسه‌ى دادگاييكردنه‌كه له پورسه‌عيد به‌ڕێوه‌چوو و تێيدا 18 تۆمه‌تبارى ديكه‌ى سه‌ر به ئيخوانه‌كان دادگايى كران.
هه‌ر له‌و دانيشتنه‌ى دادگادا محه‌ممه‌د ئه‌لبه‌ڵتاجى، يه‌كێك له به‌رپرسانى باڵاى ئيخوان و سه‌فوه‌ت حجازى، بانگخوازى ئيخوان به زيندانيكردن سزا دران.
هه‌روه‌ها 28 كه‌سى ديكه به 10 ساڵ زيندانيكردن سزادران و 76 تۆمه‌تبارى ديكه به بێ ئاماده‌بوونيان له دادگا سزاى زيندانى هه‌تا هه‌تاييان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
رووداوه‌كان ئه‌و كاته رووياندا، كه شه‌ش هه‌فته به‌سه‌ر دوورخرانه‌وه‌ى محه‌ممه‌د مورسى، سه‌رۆكى له‌كارلادراوى ميسردا تێپه‌ڕيبوو. لايه‌نگرانى ئيخوان خۆپيشاندانى ناڕه‌زايه‌تييان ئه‌نجام ده‌دا و داوايان ده‌كرد، مورسيى ئازاد بكرێت.