به فه‌رمی ماسكیرانۆ سزا درا
ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی له یاری كلاسیكۆ یه‌كلایی بۆوه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای ئه‌وه‌ی له یاریی نێوان به‌رشلۆنه و ئیبار له خوله‌كی 83 ماسكیرانۆ كارتی سووری به روویدا به‌رز كرایه ده‌ره‌وه، به‌مه‌یش پێشبینی سزایه‌كی قورسی لێ ده‌كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (28.10.2015) يه‌كێتى تۆپی پێی ئیسپانیا، به پشت به‌ستن به راپۆرتی ناوبژیوانان به فه‌رمی به سڕكردن بۆ 2 یاری سزای خافێر ماسكیرانۆ، یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی دا، ئه‌م هه‌واڵه‌ش له ماڵپه‌ری "Goal"ی ئینگلیزی‌دا بڵاو كرایه‌وه، له راپۆرته‌كه‌یشدا ئه‌و یاریزانه ئه‌رژه‌نتینیه به جنێودان به ناوبژیوانان تاوانبار كرابوو.
به‌پێی ئه‌م سزایه، ماسكیرانۆ بۆ هه‌ردوو یاری دادێی یانه‌ی به‌رشلۆنه له به‌رانبه‌ر یانه‌كانی ڤیاریال و خیتافی به‌شداری ناكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵی هانده‌رانی بلوگرانا بوو، ئه‌و یاریزانه بۆ یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا له دژی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه بڕیاره له 21ـی ئه‌م مانگه بكرێت.