ئه‌و كه‌سه‌ى پاره‌ى بۆ داعش ده‌گواسته‌وه ده‌ستگيركرا
بڕى 450 هه‌زار يۆرۆى پێبووه و ويستوويه‌تى بيگوازێته‌وه بۆ ناو سوريا.

K24 – ئه‌نقه‌ره
له توركيا هێزه ئه‌منييه‌كان، ئه‌ندامێكى رێكخراوى داعشيان ده‌ستگيركرد، كه بڕى 450 هه‌زار يۆرۆى پێبووه و ويستوويه‌تى بيگوازێته‌وه بۆ ناو سوريا.
رۆژنامه‌ى "سه‌باح"ى توركيى بڵاويكرده‌وه، هۆبه‌ى هه‌واڵگرى له ده‌زگاى ئه‌منيى توركيا، زانيارييان ده‌ستكه‌وتبوو، سه‌باره‌ت به كه‌سێك كه كارى گواستنه‌وه‌ى پاره‌ى بۆ ناو سوريا كردووه و سه‌رچاوه‌ى پاره‌كه‌ش له ئيماراته‌وه بووه.
روونيشيكرده‌وه، ده‌زگا ئه‌منييه‌كان، توانيويانه ناسنامه‌ى ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بكه‌ن و له هاتنه ناو خاكى توركياوه چاودێرى بكه‌ن و دواتريش له گه‌ڕه‌كێكى ئه‌سته‌مبوڵدا ده‌ستگيريان كردووه و ده‌ركه‌وتووه بڕى 450 هه‌زار يۆرۆى پێبووه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و رۆژنامه‌يه، دهستگيركراوهكه، دانيناوه به‌وه‌ى كه بۆ رێكخراوى داعش كار ده‌كات و لێكۆڵينه‌وه‌ى زۆرتر له‌گه‌ڵ ئه‌و دهستگيركراوهدا به‌رده‌وامه.