بەشار ئەسەد: پشتگیری فه‌ره‌نسا ناکەین
چارەنووسی سووریا لە دەستی خەڵکەکەیەتی
K24- ژوورى هه‌واڵ
سەرۆکی سووریا رايگه‌ياند، تا فه‌ره‌نسا سیاسەتی خۆی نەگۆڕێت پشتگیری ناکەین.
دوای ھێرشەکانی پاریس، فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی فه‌ره‌نسا داوای ھەماھەنگی کرد لە نێوان وڵاتان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و راشيگه‌ياند، ئەو رێکخراوە بۆته جێگه‌ى مەترسی بۆ سەر جیھان.
بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، لە بارەی ھاوکاری و ھەماھەنگی سووریا بۆ فه‌ره‌نسا رایگەیاند، تا فه‌ره‌نسا سیاسەتی خۆی نەگۆڕێت، پشتگیری ناکەین و زانیاری ھەواڵگری بەو وڵاتە نادەین، ئەوەشی خستەڕوو کە چارەنووسی سووریا لە دەستی خەڵکەکدایە.
لە 13ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، چه‌ند ھێرشێكى خۆكوژى لەلایەن چەکدارانی داعش کرایە سەر پاریس، دوای ئەو رووداوەش حکوومەتی فه‌ره‌نسا باری نا ئاسایی لە وڵاتەکە راگەیاند و چەند بڕیارێکی بۆ رووبەڕوو بوونەوەی داعش ده‌ركرد.