موعه‌ليم سەردانی رووسیا دەكات

ھەفتەی داھاتوو وەلید موعەلیم وەزیری دەره‌وەی سووریا، سەردانی مۆسكۆی پایتەختی رووسیا ده‌كات.

 K24 – هه‌ولێر:

بڕیارە ھەفتەی داھاتوو وەلید موعەلیم وەزیری دەره‌وەی سووریا، سەردانی مۆسكۆی پایتەختی رووسیا بكات. لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا تاوتوێی قەیران و تیرۆر لە وڵاتەكەی بكات.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، ھەفتەی داھاتوو وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا، سەردانی رووسیا دەكات. لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زيرى دەرەوەی رووسیا باس لە قەیرانی سووریا و رووبەڕووبوونەوەی گرووپی چەكدارانی داعش دەكات.

سەردانی موعەلیم بۆ مۆسكۆ لە كاتێكدایە كە باس لە گۆڕینی رژێمی سووریا و رۆیشتنی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات دەكرێت.

لە بەرامبەریشدا مۆسكۆ داوای لە وڵاتانی رۆژئاوا كردووە، واز لە داخوازیيەكەیان بێنن بۆ رۆیشتنی بەشار ئەسەد و شەڕی تیرۆر بخەنە پێش ھەموو كارێكی دیكە.