موعهليم سەردانی رووسیا دەكات
ھەفتەی داھاتوو وەلید موعەلیم وەزیری دەرهوەی سووریا، سەردانی مۆسكۆی پایتەختی رووسیا دهكات.
K24 – ههولێر:
بڕیارە ھەفتەی داھاتوو وەلید موعەلیم وەزیری دەرهوەی سووریا، سەردانی مۆسكۆی پایتەختی رووسیا بكات. لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا تاوتوێی قەیران و تیرۆر لە وڵاتەكەی بكات.
وهزارهتى دهرهوهى رووسيا رايگهياند، ھەفتەی داھاتوو وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا، سەردانی رووسیا دەكات. لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وهزيرى دەرەوەی رووسیا باس لە قەیرانی سووریا و رووبەڕووبوونەوەی گرووپی چەكدارانی داعش دەكات.
سەردانی موعەلیم بۆ مۆسكۆ لە كاتێكدایە كە باس لە گۆڕینی رژێمی سووریا و رۆیشتنی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات دەكرێت.
لە بەرامبەریشدا مۆسكۆ داوای لە وڵاتانی رۆژئاوا كردووە، واز لە داخوازیيەكەیان بێنن بۆ رۆیشتنی بەشار ئەسەد و شەڕی تیرۆر بخەنە پێش ھەموو كارێكی دیكە.