كاميرۆن: پێويسته هێرشبكرێته سه‌ر داعش
كاميرۆن گوتى: "له‌م هه‌فته‌يه‌دا ستراتيژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ده‌نێرين بۆ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى گشتيى بريتانيا بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌نجوومه‌ن تاوتوێ بكرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".
K24 – پاريس:
سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا دێڤيد كاميرۆن، رايگه‌ياند، باوه‌ڕى به‌وه هه‌يه كه پێويسته وڵاته‌كه‌ى شانبه‌شانى فه‌ره‌نسا و وڵاتانى ديكه‌ى هاوپه‌يمانێتى دژى داعش فڕۆكه‌ى جه‌نگى بۆ بۆردومانكردنى چه‌كدارانى داعش ره‌وانه‌ى سووريا بكات.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا فرانسوا ئۆلاند، له پاريس ئه‌نجاميدا، كاميرۆن گوتى: "له‌م هه‌فته‌يه‌دا ستراتيژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ده‌نێرين بۆ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى گشتيى بريتانيا بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌نجوومه‌ن تاوتوێ بكرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتيوانى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ده‌كه‌م بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و بۆردومانكردنى چه‌كدارانى داعش له ناو خاكى سووريادا".
روونيشيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا هه‌ماهه‌نگى له بوارى سه‌ربازى و هه‌واڵگريدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووتره كۆتايى به هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش بهێنرێت".
له به‌رامبه‌ريشدا، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، فرانسوا ئۆلاند، رايگه‌ياند، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆردومانى ئاسمانى بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش له سووريا چڕتر ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.