ژماره‌ى ئۆتۆمبێله تێكشێندراوه‌كانى داعش ئاشكراكرا
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، ژماره‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى داعشى ئاشكرا كرد، كه له ئاكامى بۆردومانه‌كان تێكشكێندراوون.
K24– هه‌ولێر:
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، ژماره‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى داعشى ئاشكرا كرد، كه له ئاكامى بۆردومانه‌كان تێكشكێندراوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، دوو گورزى ئاسمانى له هه‌ردوو شارى دێرزوور و حه‌سه‌كه ئاراسته‌ى كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى داعش كراوون و له ئاكامياندا 283 ئۆتۆمبێل تێكشكێندراوون.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه، رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه 9 هێرشى ئاسمانى كراونه‌ته سه‌ر چه‌كدارانى داعش له سووريا.
هه‌روه‌ها هاتووه: له 11 شارى عێراقدا 19 هێرشى ئاسمانى كراونه‌ته سه‌ر داعش و له 5 شارى سوورياشدا، 14 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر داعش.
به گوێره‌ى زانيارى به‌ياننامه‌كه، له‌سه‌رجه‌م هێرشه‌كاندا زيانى گيانى و ماڵى زۆر گه‌يه‌ندراوه‌ته داعش و توانراوه هه‌موو جووڵه‌يه‌كى ئه‌و چه‌كدارانه په‌كبخرێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.