مۆسكۆ ئه‌م بڕياره‌ى له دژى ئه‌نقه‌ره ده‌ركرد
دواى تێكشكاندنى فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگيى رووسيا له ئاسمانى سووريادا و كوژرانى دوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ى، مۆسكۆ بڕيارێكى له دژى توركيا ده‌ركرد.
K24 – مۆسكۆ:
دواى تێكشكاندنى فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگيى رووسيا له ئاسمانى سووريادا و كوژرانى دوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ى، مۆسكۆ بڕيارێكى له دژى توركيا ده‌ركرد.
ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هێزه چه‌كداره‌كانى رووسيا رايگه‌ياند، به هۆى كرده‌وه‌كه‌ى توركياوه هه‌موو جۆره په‌يوه‌ندييه‌كى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ده‌پچڕێنێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، سه‌رۆكايه‌تى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هێزه چه‌كداره‌كانى رووسيا رايگه‌ياند، له ئێستاوه په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ده‌پچڕێنێت و له‌مه‌ودوا هه‌موو فڕۆكه‌كانى له ژێر چاودێرى فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى ديكه‌دا ره‌وانه‌ى ئۆپراسيۆنه ئاسمانييه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها تێيدا هاتووه: "له‌مه‌ودوا هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ر مه‌ترسى بۆ فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا درووست بكات، ده‌كرێته ئامانج و تێكده‌شكێنرێت".