رووسيا يه‌كێك له فڕۆكهوانهكانى رزگار ده‌كات
پۆتين ستايشى كردوون.
K24 – لازقيه:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، له ميانى هه‌ڵمه‌تى كێوماڵكردنى ناوچه‌ى كهوتنهخوارهوهى فڕۆكه رووسياييهكهدا، يه‌كێك له فڕۆكهوانهكانيان رزگار كردووه.
وه‌زيرى به‌رگرى رووسيا سێرگى شويگۆ، رايگه‌ياند، به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سووپاى سووريا توانيويانه يه‌كێك له‌و فڕۆكه‌وانانه رزگاربكه‌ن، كه دوێنێ له ئاكامى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌يان له لايه‌ن توركياوه به په‌ڕه‌شووت خۆى هه‌ڵدابووه ناوچه‌يه‌كى ناو خاكى سووريا.
شويگۆ، گوتيشى: "پرۆسه‌ى گه‌ڕان بۆ ئه‌و فڕۆكه‌وانى 12 كاتژمێرى خاياندووه و به درێژايى شه‌و سه‌رقاڵى گه‌ڕان و كێوماڵكردنى ناوچه‌كه بوون".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين به سيفه‌تى ئه‌وه‌ى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى رووسيايه، سوپاس و ستايشى خۆى ئاراسته‌ى هه‌موو ئه‌و سه‌ربازانه كردووه، كه له پرۆسه‌كه‌دا به‌شدارييان كردووه.