داعش به‌رپرسيارێتى راگه‌ياند
هێرشێكى خۆكوژى كرايه سه‌ر كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى سه‌رۆكى تونس و 12 كه‌س كوژران.
K24 – تونس:
لانيكه‌م 12 كه‌س له پاسه‌وانانى سه‌رۆكايه‌تى تونس له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌يه‌كى خۆكوژى، كه داعش به‌رپرسيارێتييه‌كه‌ى گرته ئه‌ستۆ كوژران.
سه‌رۆكايه‌تى تونس، رايگه‌ياند، كه‌سێكى خۆكوژ له شه‌قامێكى سه‌ره‌كى پايته‌خت خۆى به كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى سه‌رۆكايه‌تى وڵات‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاكامدا 12 كه‌س له پاسه‌وانه‌كانى سه‌رۆكى وڵات كوژراوون.
رووداوه‌كه بووه هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى تونس بارى نائاسايى رابگه‌يه‌نێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى داعش، ناوى خۆكوژه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه و رايگه‌ياند، چه‌كدارێكيان به ناوى ئه‌بو عه‌بدولڵاى تونسى كرده‌وه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه و له ئاكاميدا 20 كه‌س كوژراوون.
ئه‌مه به سێيه‌م هێرشى داعش بۆ سه‌ر تونس له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا هه‌ژمار ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى تونس، له‌و باره‌يه‌وه به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه و تێيدا رايگه‌ياند، كرده‌وه خۆكوژييه‌كه به هۆى ته‌قاندنه‌وه‌ى پشتێنێكى بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه و مه‌زنده ده‌كرێت 10 كيلۆگرام مادده‌ى ته‌قينه‌وه‌ى تێدا به‌كارهێنرابێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، گريمانه ده‌كرێت خۆكوژه‌كه له ليبيادا مه‌شق و راهێنانى پێكرابێت و ئه‌و مادده ته‌قينه‌وه‌يه و پشتوێنه‌كه له ليبياوه هێنرابێته ناو تونس.
سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى تونس، له به‌ياننامه‌كه‌يدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ته‌رمى 12 پاسه‌وانى سه‌رۆكايه‌تى ناسراونه‌ته‌وه و گومانده‌كرێت كه‌سى 13هه‌مين، خوكوژه‌كه بێت.