ئه‌ردۆغان خه‌ونه‌كه‌ى حافز ئه‌سه‌دى هێنايه دى
حافز ئه‌سه‌د خه‌ونێكى هه‌بوو، گۆرباتچۆف بۆى نههێنايه دى، ئێستا پۆتين ئه‌و خه‌ونه‌ى بۆ به‌شار كرده راستيى.
K24 – مۆسكۆ:
به‌ر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى يه‌كێتى سۆڤيه‌ت، له سهردانێكييدا بۆ مۆسكۆ، حافز ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى كۆچكردووى سووريا له‌گه‌ڵ ميخائيل گۆرباتچۆڤى سه‌رۆكى ئه‌و كاتى يه‌كێتى سۆڤيه‌ت كۆبووه‌وه و داوايكرد، سيستمى به‌رگرى ئێس 300ى سۆڤيه‌ت بدرێت به وڵاته‌كه‌ى.
له چه‌ندين ده‌يه‌ى رابردوودا، سووريا خه‌ونى به‌وه‌وه ده‌بينى رۆژێك بێت و ده‌ستى به‌و سيستمه به‌رگرييه رابگات.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا، كه حافز ئه‌سه‌د داوايدهكرد، گۆرباتچۆڤ له چه‌ند خوله‌كى سه‌ره‌تا ديدارهكهدا ئه‌سه‌دى هيوابڕاو كرد و چيديى نه‌يويست ئه‌و باسه‌ى له لا بكرێت.
له ميانهى ئه‌و سه‌ردانه‌دا رۆژنامه‌وانێكى خۆرئاوايى پرسيارێكى رووبه‌ڕووى ئه‌سه‌دى باوك كرده‌وه و باسى له‌وه كرد، مۆسكۆ يادى تێپه‌ڕينى هه‌زار ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنى ئاينيى مهسيحييهتدا ده‌كاته‌وه (1988)، به‌ر له وه‌ڵامدانه‌وه ئه‌سه‌د تێگه‌يشت، كه ئه‌و رۆژنامه‌وانه ده‌يه‌وێت بڵێت، رووسيا به دوور له ئايدۆلۆژياكهى گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌سڵى رێچكه‌ى خۆى و به‌شێكه له خۆرئاوا و مامه‌ڵه‌ى له‌و جۆره له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتدا به تايبه‌تى عه‌ره‌بدا ناكات.
ئه‌و قسه‌يه بۆ حافز ئه‌سه‌د نه‌بووه شۆك و به هۆى تێگه‌يشتنى له پهيامهكهوه، راسته‌وخۆ روويكرده گۆرباتچۆف و گوتى: "ئێوه باش ده‌زانن، مه‌سيحييه‌ت له سه‌ر زه‌وى ئێمه هه‌ڵقوڵاوه و بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانى ئێمه‌ش شياوى ئه‌وه نيين گۆڕانكارييان تێدا بكه‌ين". به‌و وه‌ڵامه تۆپه‌كه كه‌وته‌وه گۆڕه‌پانى گۆرباتچۆف بۆ داخستنى ده‌رگاى باسكردن له سيستمى به‌رگرى ئێس 300.
دواى ئه‌و سه‌ردانه‌ى حافز ئه‌سه‌د بۆ مۆسكۆ، مامه‌ڵه‌ى بازرگانى چه‌ك له‌گه‌ڵ رووسيا كۆتايى پێهات و تا سه‌رده‌مى بۆريس يهڵتسن كه خۆرئاواييه‌كان به كه‌سێكى كراوه ناوياندهبرد و رووسه‌كانيش به خۆى و حكومهتهكهيان ده‌وت، پانتۆڵ ئاڵوواڵاكان.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى هه‌زاره‌ى سێيه‌مدا رووسيا قۆناغێكى نوێى له ژيانى سياسى ده‌ستپێكرد. ئه‌ويش قۆناغى ڤلاديمێر پۆتين بوو. له‌وێوه پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى رووسيا بۆ رۆژهه‌ڵات هاته پێشه‌وه و مامه‌ڵه‌ى چه‌ك له‌گه‌ڵ سووريا ده‌ستيپێكرده‌وه.
كاتێك فڕۆكه ئيسرائيلييه‌كان به‌سه‌ر كۆشكى سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه‌ى سووريا به‌شار ئه‌سه‌ددا ده‌سووڕانه‌وه، ڤلاديمێر پۆتينى سه‌رۆكى رووسيا رايگه‌ياند، مۆسكۆ ئاماده‌يه سيستمى به‌رگرى پێشكه‌وتوو بفرۆشێته سووريا و به جۆرێك له مه‌وداى 300 كيلۆمهتردا ئامانجه‌كانى تێكبشكێنێت. بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه فڕۆكه‌ى ئيسرائيل به ئاسمانى كۆشكه‌كه‌ى ئه‌سه‌ددا نه‌سووڕێنه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ى پۆتين له‌و كاته‌دا واى گوت.
له‌و كاته‌دا ته‌لئه‌بيب، به هه‌موو هێزييهوه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوو ئه‌و سيستمه نه‌گاته سووريا و گه‌وره به‌رپرسانى ئيسرائيل هه‌موو رێگهيهكيان گرته به‌ر و كهمپينێكيان درووستكرد به ناوى رێگرى له گه‌يشتنى ئێس 300 بۆ سووريا و له‌وه‌شدا ئه‌مريكا هاوكاريان بوو.
رۆژى 24ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، توركيا فڕۆكه‌يه‌كى رووسيايى خسته‌خواره‌وه و به‌و هۆيه‌وه پرسى ناردنى سيستمه بهرگرييهكه بۆ سووريا هاته‌وه به‌رباس.
ره‌نگه ئه‌مجاره ئيسرائيلييه‌كان ده‌نگ هه‌ڵنه‌بڕن، چونكه رووسه‌كان باشتر به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان ده‌پارێزن و ده‌يانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت جێپێيان له سووريا قايم بكه‌ن.
خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌يه‌كى سيخۆى رووسيا له لايه‌ن توركياوه، رووسياى ناچار كرد سيستمێكى پێشكه‌وتووى به‌رگرى ئاسمانى ره‌وانه‌ى سووريا بكات بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له فڕۆكه‌كانى بكات.
به فه‌رمانى سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌و وڵاته رايگه‌ياند، سيستمى به‌رگرى ئاسمانى ئێس 400 كه له سيستمى ئێس 300 پێشكه‌وتووتره ره‌وانه‌ى سووريا ده‌كه‌ن و مه‌وداى موشه‌كه‌كانى ئه‌و سيستمه ده‌گه‌نه ناوجه‌رگه‌ى ئيسرائيل.
به گوێره‌ى زانيارى ميدياى رووسيا ره‌نگه ئه‌ردۆغان و وڵاتانى ناتۆ پێشبينى ئه‌وه‌يان نه‌كردبێت، رووسيا له ئه‌نجامى ئه‌و كرده‌وه‌يه‌ى توركيا ئه‌و سيستمه پێشكه‌وتووه ده‌داته سووريا.


