فیفا لیستێكی تایبه‌ت به باشترین پێكهاته‌ی جیهان ڕاده‌گه‌یه‌نێت
یانه‌كانی ڕیال مه‌درید، بارسێلۆنا و بایرن میونشن پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه
K24 ـ زیورخ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) ناوی یاریزانه به‌ربژاره‌كانی بۆ باشترین پێكهاته‌ی ساڵی ڕابردوو ڕاگه‌یاند، به‌ڵام له نێو لیسته‌كه‌دا میدیاكان نه‌بوونی هه‌ندێ یاریزان له پێكهاته‌كه‌دا به سته‌م وه‌سف ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی له باره‌گای خۆی له زیورخ له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ناوی 55 یاریزانی وه‌ك به‌ربژار بۆ باشترین پێكهاته‌ی وه‌رزی 2014 ـ 2015 ئاشكرا كرد.
له پێكهاته‌كه‌دا دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه، یانه‌ی ڕیال مه‌درید به 12 یاریزان و بارسێلۆنایش به 10 یاریزان له لیسته‌كه‌دا به‌شدارن، یانه‌ی بایرن میونشنیش به 11 یاریزان كێبڕكێی دوو یانه‌ی ئیسپانیا ده‌كا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو، له پێكهاته‌كه‌دا براڤۆی گۆڵپارێزی یانه‌ی بارسێلۆنا نه‌ده‌بینرا، به‌و پێیه‌ی ئه‌و له لالیگا و جامی ئیسپانیا ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان گێرا، جیا له‌وه‌ی جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكاشی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی چیللی برده‌وه، له شوێنی ئه‌و ئاماژه به ناوی (دی خیا)ـی گۆڵپارێزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد كردووه كه یانه‌كه‌ی وه‌رزی ڕابردوو به ده‌ستی خاڵییه‌وه ماڵئاوایی له‌سه‌رجه‌م ناسناوه‌كان كردووه.
ناوی یاریزانه به‌ربژاره‌كان
گۆڵپارێزه‌كان: (بووفۆن ـ یوڤێنتووس)، (ئیكه‌ر كاسیاس ـ پۆرتۆ)، (دی خیا ـ مانچسته‌ر یونایتد)، (مانوێل نۆیه‌ر ـ بایرن میونشن)، (كیلۆر ناڤاس ـ ریال مه‌درید).
به‌رگریكاره‌كان: (جۆردی ئه‌لبا، ئه‌لڤێز، ماسكیرانۆ و جیرارد پیكێ ـ بارسێلۆنا)، (ڕامۆس، مارسیلۆ، پیپی و ڤاران ـ ڕیال مه‌درید). (فلیپ لام، ئه‌لابا ـ بایرن میونشن)، (جۆرج كیلینی ـ یوڤی)، (ئیڤانۆڤیچ و جۆن تێری ـ چێڵسی)، (هامڵیس ـ دورتموند)، (دیێگۆ گۆدین ـ ئاتله‌تیكۆ مه‌درید)، (كۆمپانی ـ مانچسته‌ر سیتی)، (داڤید لویز و تیاگۆ سیلڤا ـ پاریس سان جێرمان).
ناوه‌ڕاستكاره‌كان: (ماركۆ ڤیراتی ـ پاریس سان جێرمان)، (پۆڵ پۆگبا و ئه‌ندریا پیرلۆ ـ یوڤێنتووس)، (تیاگۆ ئه‌لكانتارا، ئالۆنسۆ و ڤیدال ـ بایرن میونشن)، (بۆسكێتس، ئینیێستا و ڕاكیتیچ ـ بارسێلۆنا)، (داڤید سیلڤا و یه‌حیا تۆرێ ـ مانچسته‌ر سیتی)، (تۆنی كروس، لوكا مودریچ و خامیس ڕۆدریگێز ـ ڕیال مه‌درید).
هێرشبه‌ره‌كان: (مێسی، نێیمار و سوارێز ـ بارسێلۆنا)، (ئیبراهۆڤیچ ـ پاریس سان جێرمان)، (سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ ـ مانچسته‌ر سیتی)، (كارلۆس تیڤێز ـ یوڤێنتووس)، (ئاریان ڕۆبن، لیڤاندۆڤسكی، موله‌ر و دۆگڵاس كۆستا ـ بایرن میونشن)، (واین ڕوونی ـ مانچسته‌ر یونایتد)، (ئالێكسیس سانچێز ـ ئارسناڵ).
بڕیاروایه له 11/1/2016 فیفا ئه‌م پێكهاته‌یه بۆ 11 یاریزان كه‌م بكاته‌وه و وه‌ك باشترین پێكهاته‌ی جیهان بۆ وه‌رزی 2014 ـ 2015 بیناسێنێت.