عێراق دوايين هێڵى په‌يوه‌ندى داعشى ده‌بڕێت
سوپاى عێراق دوايين هێڵى كۆمه‌كى رێكخراوى داعشى له روومادى كۆنترۆڵكرد.
K24 – روومادى:
سوپاى عێراق دوايين هێڵى كۆمه‌كى رێكخراوى داعشى له روومادى كۆنترۆڵكرد.
به‌رپرسانى سوپاى عێراق رايانگه‌ياند، توانيويانه پردى فه‌له‌ستين كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه و به‌وه‌ش سهرهكيترين رێگه‌ى گه‌ياندنى كۆمه‌ك و پشتيوانى سه‌ربازى داعشيان پچڕاندووه.
پردى فه‌له‌ستين ده‌كه‌وێت سه‌ر رووبار‌ى فورات و له باكوورى خۆرئاواى روومادى دايه.
گوته‌بێژى هێزه‌كانى قه‌ڵاچۆكردنى تيرۆر، سه‌باح نوعمانى رايگه‌ياند، پرده‌كه به ته‌واوى كۆنترۆڵكراوه و گه‌مارۆى سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش توندكراوه كه له شارى روومادى خۆيان قايم كردووه.
له ئايارى رابردوودا، داعش شارى روومادى له خۆرئاواى عێراق داگيركرد.