عێراق دوايين هێڵى په‌يوه‌ندى داعشى ده‌بڕێت

سوپاى عێراق دوايين هێڵى كۆمه‌كى رێكخراوى داعشى له‌ روومادى كۆنترۆڵكرد.

 K24 – روومادى:

سوپاى عێراق دوايين هێڵى كۆمه‌كى رێكخراوى داعشى له‌ روومادى كۆنترۆڵكرد.

به‌رپرسانى سوپاى عێراق رايانگه‌ياند، توانيويانه‌ پردى فه‌له‌ستين كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه‌ و به‌وه‌ش سه‌ره‌كيترين رێگه‌ى گه‌ياندنى كۆمه‌ك و پشتيوانى سه‌ربازى داعشيان پچڕاندووه‌.

پردى فه‌له‌ستين ده‌كه‌وێت سه‌ر رووبارى فورات و له‌ باكوورى خۆرئاواى روومادى دايه‌.

گوته‌بێژى هێزه‌كانى قه‌ڵاچۆكردنى تيرۆر، سه‌باح نوعمانى رايگه‌ياند، پرده‌كه‌ به‌ ته‌واوى كۆنترۆڵكراوه‌ و گه‌مارۆى سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش توندكراوه‌ كه‌ له‌ شارى روومادى خۆيان قايم كردووه‌.

له‌ ئايارى رابردوودا، داعش شارى روومادى له‌ خۆرئاواى عێراق داگيركرد.