بريتانيا.. په‌رله‌مان پشتيوانى كاميرۆن ده‌كات
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا، فيليپ هاموند رايگه‌ياند، پێشبينى ده‌كرێت، حكومه‌ت و په‌رله‌مانى بريتانيا بۆ لێدانى داعش هه‌ڵوێستيان يهكبخهن.
K24 – له‌نده‌ن:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا، فيليپ هاموند رايگه‌ياند، پێشبينى ده‌كرێت، حكومه‌ت و په‌رله‌مانى بريتانيا بۆ لێدانى داعش هه‌ڵوێستيان يهكبخهن.
هاموند گوتى: "دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى وڵات دێڤيد كاميرۆن، بۆچوونى حكومه‌تى له باره‌ى به‌شداريكردن له شه‌ڕى دژ به داعش خسته به‌رده‌م په‌رله‌مان، پێشبينى ده‌كه‌م، هه‌ردوو ده‌زگاى حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نى گشتيى بريتانيا بگه‌نه هاودهنگييهك بۆ به‌شداريكردنى راسته‌وخۆ له شه‌ڕى دژى داعش و فراوانكردنى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى بريتانيا له سووريا".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێستا زۆرتر له جاران گرنگى يه‌كهه‌ڵوێستى و پشتيوانى په‌رله‌مان له حكومه‌تى كاميرۆن بۆ لێدانى داعش ده‌ركه‌وتووه".
دوێنێ پێنجشه‌ممه 26ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا، دێڤيد كاميرۆن، رايگه‌ياند، پێويسته پشتيوانى زياترى هه‌موو ئه‌و هێزانه بكرێت كه دژى داعشن و پێشمه‌رگه هێزى ئێمه‌يه له دژى داعش.
گوتيشى: "پێويسته حكومه‌تێك به بێ به‌شداربوونى ئه‌سه‌د له سووريا بێته ئاراوه و توانستى داعش له ناوچه‌كه لاواز بكرێت و نابێت خۆمان به‌ده‌سته‌وه بده‌ين و داعش ئه‌و هێزه نييه كه خه‌ڵكى سووريا و عێراق ده‌يانه‌وێت".
سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه‌ش له شنگال، گوتى: "دواى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى له شنگال به‌ده‌ستهات، سنووره‌كانى داعش به‌رته‌نگ ده‌بنه‌وه".