عەبادی: 40% ناوچەكانی ژێر دەستی داعش رزگاركراون
"سوپای عێراق و پێشمەرگە سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستھێناوە"
K24
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند كە 40% ناوچەكانی ژێر دەستی داعش لە عێراق رزگاركراون.
حەیدەر عەبادی له كۆنگرهی كۆچی گهنجان کە لە لایەن كۆمهڵهی مانگی سووری عێراقەوە رێكخرابوو راشیگەیاند کە:
"هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە توانیویانە لە 40% ئەو ناوچانە رزگار بکەن کە پێشتر لە لایەن چەکدارەکانی رێکخراوی داعشەوە داگیرکرابوون".
عەبادی گوتیشی: "سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە ماوەی رابردوودا سەرکەوتنی گەورەیان بەسەر داعش بەدەستهێنا و چەندین ناوچەی گرنگیان لە بندەستی ئەو رێکخراوە دەرهێناوە، ئێستاش توانیویانە مەترسی داعش لە بەغدا دوور بخەنەوە".