"توركيا چه‌كى نوێى داوه‌ته تيرۆريستان"
حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، چه‌كى داوه‌ته ميليشياكانى سووريا.
K24 – شام:
سوپاى سووريا رايگه‌ياند، به‌م دواييانه توركيا چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى گه‌ياندووه‌ته ئه‌و ميليشيا چه‌كدارييانه‌ى له سووريا هه‌ن و حكومه‌ت به "تيرۆريست" وهسفياندهكات.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، سوپاى سووريا، روونيكردووه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌ى سهلمێنهريان له‌به‌رده‌سته كه حكومه‌تى توركيا به چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى هاوكارى گرووپه تيرۆريستييه‌كانى ناو سووريا ده‌كات".
حكومه‌تى سووريا هه‌موو گرووپ و رێكخراوه چه‌كدارييه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى به "تيرۆريست" وه‌سفده‌كات.
چوار ساڵ و نيوه له سووريا شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان به‌رهه‌ڵستكاره ميليشياييهكان و سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د له ئارادايه و له 30ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى رابردووشه‌وه رووسيا وه‌ك هێزێكى نێوده‌وڵه‌تى راسته‌وخۆ به‌شدارى شه‌ڕه‌كه ده‌كات.
دواى ئه‌وه‌ى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، فڕۆكه‌ى سيخۆى 24ى رووسيايى له ئاسمانى سووريا له لايه‌ن توركياوه تێكشكێنرا، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان سووريا و توركيا ئاڵۆزتر بوون.
سوپاى سووريا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، توركيا به بيانووى گه‌ياندنى كۆمه‌كى مرۆيى بۆ ئاواره‌كان به بارهه‌ڵگرى گه‌وره، چه‌كوچۆڵى سه‌ربازى ده‌گه‌يه‌نێته ميليشيا چه‌كدارييه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى گوتوه: "له به‌رامبه‌ر ئه‌و چهكوچۆڵهدا، توركيا پارچه شوێنهوارييهكان و بارهه‌ڵگره پڕ نه‌وته‌كانى داعش وه‌رده‌گرێت".
پێشتر سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ره‌تيكردبوويه‌وه وڵاته‌كه‌ى نه‌وتى خاوى له داعش كڕى بێت.
سوپاى سووريا ئه‌وه‌شى گوتوه: "سوپاى توركيا چه‌ند موشهكێكى مۆرتۆرى به ئاراسته‌ى بنكه سه‌ربازييه‌كانى سوپاى سووريا ته‌قاندووه و مه‌به‌ستى ئه‌وه بووه هاوكارى ميليشيا چه‌كدارييه‌كان بكات".
سه‌رچاوه: ئاژانسى رۆيته‌رز.