مۆرینهۆ بۆ داخوازی یاریزانێك ده‌چێته پاریس
ئه‌و یاریزانه له یانه‌كه‌ی نیگه‌رانه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
یانه‌ی چێڵسی ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی خراپ له پرێمه‌ر لیگ ده‌ركه‌وتووه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكیش له یانه‌كه باس له‌و یاریزانه ده‌كا كه یانه‌ی بلووز بۆ كاتی گواستنه‌وه‌ی زستانه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌یان ده‌دات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، ماڵپه‌ری teamtalkـی ئینگلیزی له بابه‌تێكدا باسی له هه‌وڵه‌كانی خۆزێ مۆرینهۆ بۆ كڕینی یاریزانێكی یانه‌ی پاریس سان جێرمان كردووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆرینهۆ به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ كڕینی یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی پاریس سان جێرمان خافێر پاستۆری بخه‌نه گه‌ڕ.
مۆرینهۆ ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه خۆی سه‌ردانی پاریس بكات تا به یاریكردن له یانه‌ی چێڵسی ڕازی بكات.
خافێر پاستۆری ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له 2011 له یانه‌ی پالێرمۆی ئیتاڵیاوه بۆ ڕیزه‌كانی یانه‌ی پاریس سانت جێرمانی فه‌ڕه‌نسا گوسترایه‌وه، له ئێسته‌یشدا باس له نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن و پێشبینی جێهێشتنی یانه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌ن.