كۆبی بڕاینت ماڵئاوایی ده‌كا
بریارێكی خه‌مناكی ده‌ركردووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له وه‌رزی دادێ خولی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به NBA یه‌كێك له دیارترین ئه‌فسانه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات، كه بڕیاری داوه ئه‌مساڵ دوا وه‌رزی یاریكردنی بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، كۆبی بڕاینت، ئه‌فسانه‌ی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری cbc.caـی ئه‌مه‌ریكا بڵاو بۆته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به یه‌كجاری واز له یاریكردن ده‌هێنێت.
ده‌شڵێت: "ڕاسته بریارێكی خه‌مناكه، ده‌شزانم به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه ئازارێكی ده‌روونی زۆر ده‌چێژم، به‌ڵام ده‌بێت به‌رگه‌ی بگرم و ئه‌م ڕێگایه بگرمه به‌ر."
كۆبی براینت ـی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، خاوه‌نی مێدالیای زێره له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ردوو ئۆلمپیادی 2008ـی په‌كین و 2012ـی له‌نده‌ن، ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵیشه یاری بۆ یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس لیكه‌رزی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له ئێسته‌یشدا له ڕێزبه‌ندی سێیه‌م باشترین ئه‌و ئه‌ستێرانه‌یه كه زۆرترین خاڵی له مێژووی تۆپی باسكه‌دا كۆكردۆته‌وه.