كریستیانۆ له پێكهاته‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید دوور خرایه‌وه
ئه‌م وه‌رزه كریس له سه‌رجه‌م یارییه‌كان به‌شداریی كردووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
به‌پێی هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كانی ئیسپانیا، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید بۆ یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی كه بریاره سبه‌ی به‌ڕێوه بچێت كریستیانۆی دوور خستۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مممه،1 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ڕافائێل بینیتێز ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ڕایگه‌یاند كه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی شای ئیسپانیا پشوو به كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ده‌دات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌م وه‌رزه كریستیانۆ به‌شداریی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی كردووه و پێویستی به پشووه، بۆیه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی قادش گه‌شت ناكات."
بڕیاروایه سبه‌ی چوارشه‌ممه، له كات 12:00ـی دره‌نگه شه‌و له جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی ڕیال مه‌درید ببێته میوانی یانه‌ی قادش. ڕه‌نگه بۆ ئه‌م یارییه‌یش ڕافائێل بینیتێز پشت به ژماره‌یه‌ك یاریزانی لاو ببه‌ستێت، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یاریزانی لاوی نۆرویژی مارتن ئۆدیگارد.