ھاوپەیمانان 15000 سەربازی عێراقیی بۆ شەڕی داعش ئامادە دەكەن
ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند کە 15000 سەربازی عێراقیی بۆ شەڕی دژی داعش ئامادە كردووە.
.jpg)
K24
ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند کە 15000 سەربازی عێراقیی بۆ شەڕی دژی داعش ئامادە كردووە.
ستیڤ وارن، گوتەبێژی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند: هاوپەیمانان لە بۆمبارانكردنی داعش درێغیان نەكردووە و بۆ تەواو تێكشكاندنی داعش لە راھێنان و پڕچەككردنی ھێزە عێراقییەكان بەردەوام دەبین.
ستیڤ وارن گوتیشی: ئەو سەربازە عێراقییانەی لە لایەن ھێزەكانی ھاوپەیمانانەوە مەشقیان پێکراوە ئێستا ئامادەن بۆ شەڕکردن لە دژی داعش.
گوتەبێژی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی ئاماژەشی کرد کە: ھێزەكانی ھاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا ساڵی رابردوو زیاتر لە ملیارێك دۆلاریان لە كڕینی چەك و كەلوپەلی سەربازیی بۆ ھێزە عێراقییەكان خەرجكردووە بێ ئەوەی حكوومەتی عێراق ھیچ تێچوویەک لە ئەستۆ بگرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی فەرماندە سەربازییەکانی هاوپەیمانان نزیکەی لە 25% روبەری خاکی عێراق هێشتا لە بندەستی چەکدارانی داعشدایە.