قاعيده دوو ناوچه‌ى يه‌مه‌ن كۆنترۆڵ ده‌كات
چه‌كدارانى داعش هه‌ردوو ناوچه‌ى زنجبار و جعار له باشوورى يه‌مه‌ن كۆنترۆڵده‌كه‌ن.
K24 – عه‌ده‌ن:
چه‌كدارانى داعش هه‌ردوو ناوچه‌ى زنجبار و جعار له باشوورى يه‌مه‌ن كۆنترۆڵده‌كه‌ن.
ژماره‌يه‌ك له دانيشتوانى ناوچه‌كه ئه‌وه‌يان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه چه‌كدارانى قاعيده له‌گه‌ڵ ليژنه ميلييه‌كانى ناوچه‌كاندا شه‌ڕێكى سه‌ختيان ئه‌نجامداوه و له رێگه‌ى بڵنگۆى مزگه‌وته‌كانه‌وه، له دواى نوێژى به‌يانى كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كانيان راگه‌ياندووه.
ماوه‌ى هه‌شت مانگه عه‌ره‌بستانى سعوودييه شه‌ڕێكى به‌رفراوان له دژى چه‌كداره حوسييه شيعه ئاينزاكانى يه‌مه‌ن به‌ڕێوه ده‌بات و ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندێتى له‌و وڵاته‌دا لاواز بووه.
حووسييه‌كان ده‌ستيان به‌سه‌ر سه‌نعاى پايته‌خت و ژماره‌يه‌ك ناوچه‌دا گرتووه.
فه‌زڵ محه‌ممه‌د موباره‌ك، يه‌كێكه له دانيشتوانى زنجبار، بۆ رۆيته‌رز رايگه‌ياندووه، له شارهكهياندا هه‌موو جومگه‌يه‌كى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ت وه‌ستاون.
جه‌عار و زنجبار، پايته‌ختى پارێزگاى ئابيين و 50 كيلۆمه‌تر له عه‌ده‌نه‌وه دوورن.
پێشتريش له 2011دا ئه‌و دوو شارۆچكه‌يه له لايه‌ن قاعيده‌وه دهستيانبهسهردا گيرابوو.
له سه‌رده‌مى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵحى سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ندا، سوپا دواى يه‌ك ساڵ توانيبووى ئه‌و ناوچانه رزگار بكاته‌وه.
ئێستا هه‌ريه‌ك له ميليشياكانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح و چه‌كداره حوسييه‌كان هاوپه‌يمانن و دژى چه‌كدارانى سه‌رۆكى ئێستا عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادى لايه‌نگرى عه‌ره‌بستانى سعووديه له شه‌ڕدان.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.