ئه‌مريكا.. پشتيوانيكردن له داعش ده‌گاته ئاستێكى "مه‌ترسيدار"
پشتيوانيكردنى داعش له‌ناو ئه‌مريكاييه‌كاندا "هێڵى سوورى" تێپه‌ڕاندووه.
K24 - واشنتن:
له راپۆرتێكدا، كه پرۆگرامى "توندڕه‌وى" له زانكۆى جۆرج واشنتن ئاماده‌يكردووه، ده‌ريخستووه، ئاستى پشتيوانيكردن له داعش گه‌يشتووه‌ته ئاستێكى "بێ پێشينه و مه‌ترسيدار" ژماره‌ى ده‌ستگيركراوه‌كان له 2015دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ دواى رووداوه‌كانى 11ى سێپتێمبه‌ر، زۆر زياتر بووه.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه، ناوه‌ندى ته‌مه‌ن بۆ ئه‌ندامانى داعش له ريزى پياواندا 26 ساڵه و لانيكه‌م 300 ئه‌مريكايى له رێگه‌ى ئينته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه هاوكارى و پشتيوانى داعش ده‌كه‌ن و پڕوپاگه‌نده بۆ داعش بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
نووسينگه‌ى به‌دواداچوونى فيدراڵى ئه‌مريكا (FBI) رايگه‌ياندووه، 900 دۆسييه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى تايبه‌ت به كه‌سانى "زۆر په‌ڕگيرى" به كراوه‌يى هێشتووه‌ته‌وه.
دواى هێرشه‌كانى پاريس، كه 130 كه‌س به هۆيانه‌وه گيانيان له‌ده‌ستدا، نووسينگه‌ى به‌دواداچوونى فيدراڵى ئه‌مريكا، سه‌رنجى له‌سه‌ر 100 دۆسيه له كۆى 900 دۆسييه‌كه‌ى به‌رده‌ستى چڕ كردووه‌ته‌وه و جارێكىديكه كاريان له‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌و نووسينگه‌يه، رايگه‌ياندووه، "ئه‌سته‌مه ده‌زگا ياساييه‌كان، پايدۆزى سه‌رچاوه‌ى هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك بكه‌ن و ئه‌وله‌وييات بۆ بايه‌خپێدانيان ده‌ستنيشانبكه‌ن، به تايبه‌تى له ناو ئه‌وانه‌ى كه مه‌ترسيى راسته‌قينه‌يان درووستكردووه و ئه‌وانه‌شى كه ته‌نيا پڕوپاگه‌نده بۆ داعش بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
له 2014دا ئه‌مريكا ته‌نيا 15 كه‌سى به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه ده‌ستگيركردووه.
له ئه‌مساڵدا، ئه‌مريكا 56 كه‌سى به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه ده‌ستگيركردووه، واته به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردوو، ژماره‌ى ده‌ستگيركردنى تۆمه‌تباران 3 هێنده زيادى كردووه.
تا ئێستا 71 كه‌س به هۆى هه‌بوونى گومان له‌سه‌ريان له سه‌ره‌تاى 2014ه‌وه ده‌ستگيركراوون و بچووكترينيان ته‌مه‌نى 15 ساڵه و زۆرينه‌ى ره‌هايان هاووڵاتى ئه‌مريكايين، ياخود به شێوه‌ى هه‌ميشه‌يى له‌و وڵاته‌دا ده‌ژيين.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، له‌و ژماره‌يه، 27 له سه‌دييان پلانيانداناوه بۆ ئه‌نجامدانى هێرش و زۆرتر له نيوه‌شيان ويستوويانه بچنه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا و راسته‌وخۆ په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه بكه‌ن.
نووسينگه‌ى فيدراڵى پێى وايه، ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت بچنه ناو داعش كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانى كۆشكى سپى له‌و بڕوايه‌دان250 ئه‌مريكايى په‌يوه‌ندييان به داعشه‌وه كردووه و ئێستا چه‌كدارى ئه‌و رێكخراوه‌ن.
سه‌رچاوه: سى ئێن ئێن.