كاميرۆن ده‌ڵێ بڵێن داعش نه‌ك "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى"
سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا، دێڤيد كاميرۆن، رايگه‌ياند، بۆ داماڵينى شه‌رعييه‌ت لێيان باشتر وايه ناوى "داعش" به‌كاربهێنرێت، نه‌ك "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى".
K24 – له‌نده‌ن:
سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا، دێڤيد كاميرۆن، رايگه‌ياند، بۆ داماڵينى شه‌رعييه‌ت لێيان باشتر وايه ناوى "داعش" به‌كاربهێنرێت، نه‌ك "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى".
كاميرۆن بڕياريدا، له‌مه‌ودوا ده‌سته‌واژه‌ى "داعش"، بۆ رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" به‌كاربهێنێت و گوتيشى: "ئامانج ئه‌وه‌يه به‌رگى شه‌رعييه‌تيان له‌به‌ردا داماڵرێت".
له ميانى وتارێكدا، كه له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى گشتيى (په‌رله‌مان)ى وڵاته‌كه‌يدا پێشكه‌شيكرد، كاميرۆن گوتيشى: "ئه‌و گرووپه نوێنه‌رايه‌تى ئيسلام ناكه‌ن و ده‌وڵه‌تيش نيين".
هه‌روه‌ها گوتى: "له‌و بڕوايه‌دام ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه كه هاوپه‌يمانه‌كانيشمان له فه‌ره‌نسا و وڵاتانى كۆمكارى عه‌ره‌بى و ئه‌ندامانى ديكه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌سته‌واژه‌ى داعش له برى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى به‌كاربهێنن".
تێبينيده‌كرێت، يه‌كێك له هه‌ژماره‌كانى بريتانيا له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، كه پێشتر به ناوى "شانشينى يه‌كگرتوو دژى ده‌وڵه‌تى ئيسلامييه" ناوه‌كه‌ى گۆڕاوه بۆ "شانشينى يه‌كگرتوو دژى داعشه".
"داعش" كورتكراوه‌ى پيتى يه‌كه‌مى ده‌وڵه‌تى ئيسلاميه له عێراق و شام و چه‌كدارانى داعش نايانه‌وێت ئه‌و ده‌سته‌واژه‌يه به‌كاربهێنرێت و پێيان خۆشه وه‌ك خۆيان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، به ناوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" ناوبهرێنرێن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.