ڕیال مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا دوور ده‌خرێته‌وه
یاریی به یاریزانێكی سزادراو كردووه
k24 ـ ژووری هه‌واڵ
له جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له یانه‌ی كادیزی برده‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ڕه‌نگه سزا بدرێت و له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه دوور بخرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 3 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیادا هاتووه كه ڕه‌نگه به‌هۆی به‌شداریكردنی یاریزان چێریشێف له جامی شای ئیسپانیا ده‌ربكرێت.
وەرزی رابردوو چێریشێڤ لەگەڵ ڤیاڕیال بەرامبەر یانەکانی گیتافێ، ریال سۆسیداد و بارسێلۆنا سێ کارتی زەردەی وەرگرتبوو، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا چوار مانگ لەمەوبەر ریال مەدریدی لەوە ئاگادار کردبووەوە کە چێریشێڤ سزادراوە.
پێش یارییەکەی کادێز ناوبژیوانێک بە فاکس ریال مەدریدی لەوە ئاگادارکردبووەوە نابێت یاریی بە چێریشێڤ بکەن، بەڵام وەڵامی نەدرابووەوە.
پێشتر هەر لە جامی شای ئیسپانیا یانەی ئۆساسۆنا تووشی هەمان دۆخ بوو و لە جامەکە کرایە دەرەوە.
پێشتر بێنیتیز لە ساڵی ٢٠٠١ بە هەمان شێوە یاریی بە یاریزانێکی سزادراو کردبوو و یانەکەی لە جامەکە کرابووە دەرەوە.