یانه‌ی ڕیال مه‌درید به به‌ڵگه ده‌یسله‌مێنێت كه نابێ سزا بدرێ
ڕاویژكاری یاسایی یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌ڵگه‌ی بۆ خۆڕزگاركردن له‌و سزایه دۆزیوه‌ته‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای یارییه‌كه‌ی نێوان قادیز و ڕیال مه‌درید كه به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی شاهانه كۆتایی هات، وه‌لێ خۆشیه‌كانی ئه‌و یانه‌یه زۆری نه برد و هه‌ر زوو دوای یارییه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانێ لێ كرا. له ئێسته‌یشدا یانه‌كه به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ خۆڕزگاركردن له‌و سزایه دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 3 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، رادیۆی كادینا سێری ئیسپانی بڵاوی كردەوە كه یانەی ریال مەدرید بۆ دووركەوتنەوە لەو سزایەی كە بریارە له‌سه‌ری جێ به‌جێ بكرێت، ده‌ستی كردووه بە دۆزینەوەی بەڵگەكان، كه مه‌ترسی دوورخستنه‌وه‌ی لە جامی شای ئیسپانیا لێ ده‌كرێ.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاوێژكارێكی یاسایی یانەی ریال مەدرید رایگەیاندووە لە یاسای ژمارە (41)ـی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیادا هاتووه كه یانەكەیان زانیاری پێنەدراوە و ناتوانن لەسەری جێبەجێی بكەن.
راوێژكارە یاساییەكە به‌به‌ڵگه و وێنه‌وه ڕوونی ده‌كاته‌وه كه نابێت سزای یانه‌ی ڕیال مه‌درید بدرێت، ده‌شڵێت: "ئەو فاكسەی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاوه بۆیان هاتووه تێیدا دینیس چێریشێڤ وەك یاریزانی ڤیاریال ناسێندراوه، فاكسه‌كه‌ش بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ڕه‌وانه نه‌كراوه به‌ڵكوو به ئاراسته‌ی یانه‌ی ڤیاریال نێردراوه.
شه‌وی ڕابردوو له جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی ڕیال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به (1 ـ 3) گۆڵ له یانه‌ی كادیزی برده‌وه، 2 گۆڵ له لایه‌ن ئیسكۆ تۆمار كرا، تاكه گۆڵه‌كه‌ی تریش دینیس دینیس چێریشێڤ تۆماری كرد.