بەریتانیا یەكەم ھێرش لە دژی داعش لە سووریا ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ بەریتانیا یەكەم ھێرشی دژی داعش لە سووریا ئەنجامدا و ئەم هەنگاوە دوای چەند کاتژمێرێک هات لە پەسەندکردنی بڕیاری هێرشکردنە سەر داعش لە سووریا لە لایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە.

K24

ئەمڕۆ بەریتانیا یەكەم ھێرشی دژی داعش لە سووریا ئەنجامدا و ئەم هەنگاوە دوای چەند کاتژمێرێک هات لە پەسەندکردنی بڕیاری هێرشکردنە سەر داعش لە سووریا لە لایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە.

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لەمبارەوە رایگەیاند: هێزی ئاسمانیی بەریتانیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە چوار فڕۆكەی جەنگاوەری جۆری تۆرنادۆ پێگەكانی داعشیان لە سووریا بۆردوومان کرد.

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ئاماژەشی کرد کە: فڕۆكەكان لە بنكەی سەربازیی قوبرسی تورکییەوە فریون و هێرشەکانیان بۆ سەر داعش ئەنجامداون.

پەرلەمانی بەریتانیا دوێنی چوارشەممە بۆ زیاتر لە 10 كاتژمێر پرسی دەستپێکردنی هێرشی ئاسمانیی لە دژی داعش لە سووریا تاوتوێ کرد و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی بڕیارەکەی پەسەند كرد.