دووای ئاڵۆزیەكانی نێوانیان توركیاو رووسیا كۆدەبنەوە

وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند مۆسكۆ بڕایریدا لەگەڵ ئەنقەرە كۆببێتەوە.

K24

وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند مۆسكۆ بڕایریدا لەگەڵ ئەنقەرە كۆببێتەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: بە ھۆی پێداگیریی توركیا بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی دووقۆڵیی نێوانمان، بڕیارماندا لەگەڵ توركیا كۆببینەوە بۆ ئەوەی بزانین توركیا چی پرسێکی نوێ دەخاتەڕوو.

بڕیارە لە پەراوێزی كۆنگرەی ئاسایش وھاریكاریی وڵاتانی ئەوروپا كە ئەم ھەفتەیە لە بەلگراد بەڕێوەدەچێت، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا كۆببنەوە، ئەمەش بەیەكەم كۆبوونەوەی نێوان ھەردوو وڵات دەبێ دوای خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی ھێزی ئاسمانیی رووسیا لە لایەن توركیاوە لە سەر سنووری نێوان تورکیا و سووریا.