پەیمانی ئۆتاوا.. لە نێوان پراكتیك و رەتكردنهوهدا
گرنگیدانی جیھان بە كێشەی مینی چێندراو بە شێوەیەكی بەرچاو لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو سەریھەڵدا.
K24 – ههولێر:
گرنگیدانی جیھان بە كێشەی مینی چێندراو بە شێوەیەكی بەرچاو لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو سەریھەڵدا. بە ھۆی ئەو پاشماوە مەترسیدارە مرۆیانە كە دوای خۆى مهترسى زۆر بە جێدههێڵێت. داكۆكیش لە سەر ئەوە كراوە، مینی چێندراو پێشێلكردنی بنەماكانی یاسای نێودەوڵەتییە.
لە ساڵی نهوهدەكانی سەدەی رابردوو، ھەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ بەرەنگاربوونهوهی مینی دژە مرۆڤ پەرەسەندنێكی زیاترى بەخۆیەوە بینی.
لە دوای دانوستان و چەندین كونفرانس، واژوو لەسەر رێككەوتنێك كرا بە ناوی "رێككەوتنی قەدەغەكردنی بەكارھێنان و ئەمباركردن و بەرھەمھێنان و گواستنەوی مینی دژە مرۆڤ و لە ناوبردنی ھەموو ئەو مینانە".
ئهو رێككەوتنە بە "پەیمانی ئۆتاوا"ی ساڵی 1997 ناسراوە.
لە رۆژانی 3و 4 كانوونی یەكەم/ دیسەمبەری 1997، لە شاری ئۆتاوای كەنهدا، 123 دەوڵەت ئەو پەیمانەيان واژوو كرد، لە رۆژی 1ئادار/ مارسی 1999، لە دوای پەسەندكردنی لە لایەن 40 دەوڵەتەوە، پەیمانەكە كەوتە بواری جێبەجێكردنهوه.
ئەندام و نا ئەندام
لە رۆژی 15ی ئاب/ ئۆگستی 2007 ژمارەی ئەو دەوڵەتانەی، پەیمانی ئۆتاوایان پەسەند كردووە، یان تێیدا بوونە ئەندام گەیشتە 155 دەوڵەت، واته زیاتر لە سێ لەسەر چواری دەوڵەتەكانی جیھانە.
تا ئێستا 38 دەوڵەت واژووكردنيان لەسەر پەیمانی ئۆتاوا رەتكردووەتهوه. ھەندێكیان خاوەن مینی دژە مرۆڤن.
لەو دەوڵەتانەی ئەندام نین لەو پەیمانە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، چین، رووسیا، ھەردوو كۆریاكان، پۆڵۆنیا، كوبا، ئیسرائیل، پاكستان و سینگاپۆرن.
لەو دەوڵەتە عەرەبییانەی، واژوويان لەسەر پەیمانەكە نەكردووە، لوبنان، لیبیا، بەحرهين، مەغریب، عومان، میسر، عەرەبستانی سعوودیه، سووریا و ئیماراتن.
ئامانج و پێداگیری
ئەو پەیمانە قەدەغەكردنی تەواو لەسەر مینی دژە مرۆڤ دادەنێت.
پەیمانەكه، ئەو مینانەی كە تایبەتن بە ئۆتۆمبێل، تانك و ئەو ئامیرانەی كە لە دوورەوە كونترۆڵ دەكرێن ناگرێتەوە.
ئەو پەیمانە دەوڵەتەكان پێگیر دەكات، كە ھەموو ئەو مینانەی لەسەر زەمین لە دژی مرۆڤ چێنراون پووچەڵبكەنهوه و ھاوكاری قوربانییەكانی مین بكەن و بڵاوكردنەوەی وشیاری لەنێو خەڵكدا بۆ خۆ پاراستن لە مەترسییەكانی مین بە رێگای بەرنامەی داڕێژراو ئهنجامبدهن.